گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵگرانى کام جۆرى خوێن ئەگەرى توشبوون و مردنیان زیاترە؟

توێژینەوەیەکى نوێ ڕادەى توشبوون و مردن بەکۆرۆنا بەپێی گروپى خوێن دەستنیشاندەکات

2020.03.18 - 09:23
توێژینەوەیەکى نوێ ڕادەى توشبوون و مردن بەکۆرۆنا بەپێی گروپى خوێن دەستنیشاندەکات
ناس کورد-   بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی لەشاری ووهانی چین، گروپی خوێنەكان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە توشبوون بەڤایرۆسیی كۆرۆنا و بەپێی ئەو ئاكامەی كە چەند توێژەرێكی ئەو شارە پێگەیشتوون، گروپی خوێنی A ئەگەریان بەتوشبوون و مردن بەڤایرۆسەكە زیاترە وەك لە گروپەكانی تر. . ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە، بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی كەچەند توێژەرێك لەشاری ووهانی چین ئەنجامیانداوە، جۆری خوێن ڕۆڵی لەتوشبوون بەڤایرۆسەكە هەیە و ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەوانەی جۆری خوێنەكەیان لەگروپی A زیاتر وەك لەوانی تر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن. . توێژەرانی چین دەڵێن "ئەوانەی كە گروپی خوێنەكەیان A  و توشی ڤایرۆسەكە دەبن زیاتر لەوانەن كە ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە". . بەشێوەیەكی گشتی گروپی خوێنی O  زیاتر بەڕێژەی 34% بەربڵاوە و گروپی خوێنی بەڕێژەی 23% بەڵام لەنێوان قوربانیەكانی كۆرۆنادا كارەكە لەوە جیاوازترە. . بەپێی ئەو ڕاستیە زانستیەی ئەو توێژەرانە پێیگەیشتوون، گروپی خوێنی A بەرێژەی 41% تووشبوانی ڤایرۆسەكەن لەشاری ووهان و لەبەرامبەریشدا گروپی O بەڕێژەی 25 % تووشی ڤایرۆسەكەن. . لەبارەی ڕێژەی مردووانیشەوە، لەنێوان توشبووانی ووهاندا ئەوانەی مردوون بەڕێژەی 41% سەر بەگروپی خوێنی A بوون و بەڕێژەی 25% سەربە گروپی خوێنی O بوون. . ئەو توێژەرانە نزیكەی 2 هەزار و 173 كەس كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون وەكو نمونە وەرگرتووە كە لەناویاندا 206 كەسیان مردوون بەو هۆیەوە ، زانیارییەكانی ئەو توشبووانەیان لەگەڵ 3 هەزار و 694 كەس تەندروست كە وەكو نمونەی توێژینەوەكە وەرگرتووە بەراورد كردووە و گەیشتوونەتە ئەو ڕاستیانە. . بەڵام ئەو توێژەرانە نەیانتوانیوە ڕاڤەیەكی زانستی بدەنە پاڵ ئەو جیاوازییە لەگروپی خوێنەكان كە لەحاڵەتی مردن و توشبوون بەكۆرۆنا دروستی كردووە و هۆكارەكەی شیبكەنەوە.