گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا مەرجەکانى بۆ پشتیوانى لە عەدنان زورفى ڕاگەیاند

2020.03.18 - 08:54
ئەمریکا مەرجەکانى بۆ پشتیوانى لە عەدنان زورفى ڕاگەیاند
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا چەند مەرجێکى ڕاگەیاند،  بۆ پشتیوانیکردنى عەدنان زورفى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق. . مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند "عێراقییەکان حکومەتێکیان دەوێت کە پارێزگارى سەروەرى خاکەکەیان بکات و پێداویستییە سەرەکییەکانیان بۆ دابینبکات، گەندەڵى تێدا نەبێت و پارێزگارى لە مافەکانى مرۆڤ بکات". . وتیشى "ئەگەر عەدنان زورفى سەرۆکوەزیرانى نوێی ڕاسپێردراو ئەو کارانە بکات، پشتیوانى ئەمریکا و نێودەوڵەتى بەدەستدەهێنێت. . پێشتر محەمەد تۆفیق عىەلاوى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەت، هەمان نامەى لە وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاوە پێگەیشت کاتێک لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاسپێردرا.