گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆليسى ولايەتێكى ئەمريكا داوايەكى سەير لە تاوانباران دەكات!

2020.03.17 - 22:41
پۆليسى ولايەتێكى ئەمريكا داوايەكى سەير لە تاوانباران دەكات!
ناس کورد- پۆليسى شارى سۆڵت ليك سيتى سەربە ولايەتى يوتاى ئەمريكا داوا لە تاوانباران دەكات كە سەرجەم چالاكیيە تاوانكاريەكانيان بوەستێنن تا كاتێكى ناديار، ئەوەش بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە. . پۆليسى شارى "سۆڵت ليك سيتى" پەنايان بۆ نوكتە و بڵاوكراوەى گاڵتەئامێز بردوە بۆ كەمكردنەوەى ڕێژەى تاوان لە ولايەتى يوتا و لە هەژماری بەڕێوەبەرایەتییەکە لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر لە تويتێكدا نوسیویەتی، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 پۆليسى شارەكە داوا دەكات سەرجەم چالاكيە تاوانكاريەكان و هەر هەڵسوكەوتێكى دوژمنكارانە تا كاتێكى ناديار بوەستێنرێت. . ئاماژەى بەوەشداوە: "هاريكاریيە پێشبينيكراوەكانتان لەبەرچاو دەگرين بۆ وەستاندنى تاوانەكان و پێشەكى سوپاسى تاوانباران دەكەين". . ئەم پۆستەى پۆليسى يوتا كاردانەوەيەكى زۆرى بەدواى خۆيدا هێناوەو 16 هەزار كەس لايكى كردوەو شەش هەزار كەسيش "ريتويت"ى كردوەتەوە. . بەپێى دواين ڕاپۆرتەكان، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە ئەمريكا كڕينى چەك لەو وڵاتە ڕووى لە زيادبوون كردوە، هەندێك لەوانەى چەكيان كڕيوە دەڵێن لەترسى ئەوەيە چالاكيە تاونكاريەكان زياد بكات و بۆ خۆپاراستنيانە. . تائێستا لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا نزيكەى شەش هەزار توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوەو 97 يان گيانيان لەدەستداوەو 74 يان چاكبونەتەوە.