گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەى ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشكراکرد

2020.03.17 - 22:06
یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەى ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشكراکرد
ناس کورد- یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان هەلوێستی خۆی لەسەر ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، پێشوازی لە زورفی دەکەن و جەختدەکەنەوە لە زامنکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.  . لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق رایگەیاند: "یەكێتی پێشوازی لەراسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەكات وەك ئیستیحاقاقێكی دەستووری". . ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هێزە كوردستانی و نیشمانییەكانی دیکە گفتوگۆ دەكەن بۆ یەكخستنی هەڵوێست. .  لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیدا ئەوەش هاتووە، جەختدەکەنەوە لە سەر پێویستی پشتیوانیكردنی چاكسازییە داواكراوەكان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەجێگەیاندنی داواكارییەكانیان و زامنكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی دیموكراسیانە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان كە رووبەرووی عیراق بوونەتەوە. . ئەمڕۆ سێشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕاسپارد.