گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەى هاتوچۆ لە هەڵەبجە درێژکرایەوە و چەند ڕێکارێکی نوێ دەگیرێتەبەر

2020.03.17 - 18:11
قەدەغەى هاتوچۆ لە هەڵەبجە درێژکرایەوە و چەند ڕێکارێکی نوێ دەگیرێتەبەر
ناس کورد- لە کۆبوونەوەى پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامانی ژووری ڕووبەرووبونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بڕیار درا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە، واتە لە کاتژمێر 12ی شەوی 17ی مانگ تاوەکو کاتی دیاریکراو. . ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئازاری 2020، ئەنجومەنەکە چەند بڕیارێکی تری دەرکرد کە بریتین لە: 1- سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانە و دەرمانخانەکان بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان کراوە دەبن. . 2- دوکانی سەوزە و میوەکان دەتوانن بە هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک ( عەرەبانە و پیکاب و .... هتد ) بە کۆڵانەکانی ناو شاردا و دوور لە شەقامە سەرەکییەکان ، سەوزە و میوە بفرۆشن . . 3- دوکانی گۆشت فرۆشەکان تەنھا رۆژی 18ی مانگ لەکاتژمێر 6ی بەیانی تا 11ی نیوەرۆ دەکرێنەوە لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قائمقامية ت وە پێویستە ھاولاتیان لەو کاتەی دیاری کراوە پیداویستیەکەیان بکرن چونکە دوای ئەو بەروارە دادەخرێت ، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە : . آ-  بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی ڕێگەپێدراو نیە . ب- لە کاتی وەستان و سەرەدا ، دەبێت نێوان کڕیارەکان لە ٢م کەمتر نەبێت . ج- پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەکان دەردەچێت . وەک بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و بە بەردەوامی مەوادی پاکژ کردنەوە بەکار بهێنن . . د- کڕیارەکان بە هیچ شێوەیەک بواری چوونە ناو دوکانی گۆشت فرۆشەکانیان نیە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاکردنەوەیان . هـ- هەر دوکانێک پێویستە کەسێکی تایبەت ، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە کڕیارەکان دابنێت . وـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، دوکانەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە . .

5- سەرجەم هەفتە بازاڕەکانی ناو شاری هەڵەبجە جگە ئەوانەی ناو بازاڕ ، کراوە دەبن،  لەژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:

آ- قەرەباڵغی ڕێگەپێنەدراوە . ب- لە کاتی وەستاندا نێوان کڕیارەکان ٢م کەمتر نەبێت . ج- پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، لە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و مەوادی پاکژ کردنەوە . د- لە هەفتەبازاڕەکاندا ژمارەی کاشێرەکان پێویستە زیاد بکرێت ، بۆ خێراکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی . هـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، هەفتەبازاڕەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە . داواکارین خاوەن هەفتە بازاڕەکان هاوکاری کڕیارەکان بە پێدانی دەمامک و دەستکێش بکەن. . 6- بە پێی بەیانی ژمارە ( 19)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەک بۆ هەفتەبازاڕ و شوێنە ڕێگاپێدراوەکان قەدەغەیە و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەبنەوە