گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کەسانەی چاک دەبنەوە خەڵکی تر توش دەکەن؟

تا هەفتەی داهاتوو زۆربەى توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر چاک دەبنەوە

2020.03.17 - 17:55
تا هەفتەی داهاتوو زۆربەى توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر چاک دەبنەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا نۆ توشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەوە، لەئێستادا 27 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، ئەگەر دۆخی ئەو نەخۆشخانە وەک ئێستا بێت چاوەڕێ دەکەن تا هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو نەخۆشخانەش چاک ببنەوە. .  محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تەندروستی ئەو 27 توشبووە لە هەرێمزۆر باشە و جێگیرە". .  وتیشی، ئەگەر تەندروستی نەخۆشەکان بەوشێوەی ئێستا بێت، ئەوا پێشبینی دەکەن تا هەفتەی داهاتوو سەرجەمیان یاخود بەشێکی زۆریان چاکببنەوە و ئەوانیش بنێردرێنەوە ماڵەوە. .  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە و دەنێردرێنەوە ماڵەوە، هیچ ترسێکیان بۆ هیچ کەسێک نییە و هیچ کەس توشی ڤایرۆسەکە ناکەن و ژیانی ئاسایی خۆیان دەژین، چونکە ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە. . ڕونیشیکردەوە، بەڵام ئەو کەسانە بۆ تەندروستی خۆیان باشترە تێکەڵاوی خەڵک نەبن، چونکە ئەگەرێک هەیە کە دەکرێت لە کەسی دیکەوە دووبارە توشی ڤایرۆسەکە ببنەوە، ئەگەرێکی دیکەش هەیە کە نەخێر توش نابنەوە، چونکە لەشیان بەرگریی دژی ڤایرۆسەکە دروست کردووە. . لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 37 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە نۆ کەسیان چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە، 27 کەسەکەی تر تائێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لە نەخۆشخانەن.