گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس کەسێکى لە ژێرزەمیندا دەستگیرکردووە کە لە ئێران گەڕاوەتەوە

چوارەم رۆژى قەدەغەى هاتوچۆ لە سلێمانى؛ دوو هەزار سەرپێچى و دەستگیرکردنى پلەدارى سەربازى

2020.03.17 - 15:14
چوارەم رۆژى قەدەغەى هاتوچۆ لە سلێمانى؛ دوو هەزار سەرپێچى و دەستگیرکردنى پلەدارى سەربازى
ناس کورد-   هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى ئەمڕۆ رێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆیان توندتر کرد، بۆ رێگرى لە هاتوچۆى کەسانێک کە دەیانویست بڕیارەکە بشکێنن، تا ئێستاش نزیکەى دو هەزار کەس سەرپێچیان کردووە و سزادراون کە پلەدارى سەربازیشیان تێدایە. . کامێرى ناس کورد ئەمڕۆ بە ڤیدیۆ گفتوگۆیەکى نێوان عەمید ئاسۆ تەها بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و فەرەیدوون عومەر بەڕێوەبەرى هاتوچۆى تۆمارکرد لەناو بازاڕى شارى سلێمانیدا کاتێک لەبارەى ڕێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆوە قسەیان دەکرد. . هەردوو بەرێوەبەرى پۆلیس و هاتوچۆ لە قسەکانیاندا باسیان لەوەکرد کە ڕۆژى یەکەمى بریارەکە خەڵک زیاتر پابەند بووە، وەک لە رۆژانى دیکە. . بەڕێوەبەرى هاتوچۆ باسى لەوەکرد، کە هەندێ کەس لەئەرکیشدا نین و دۆخەکەیان قۆستووەتەوە، بە پێناسە سەربازییەکەیان دەچنە سەر شەقامەکان. https://www.facebook.com/naskurd/videos/489565545266517/ لاى خۆیەوە، عەمید ئاسۆ تەها وتى "ئیجرائات لەگەڵ ئەوانە کراوە، پلەدارى سەربازیش هەیە سزادراوە و خراوەتە زیندانەوە، بۆ ئەوەى نەیەتەوە سەر شەقام". . باسى لەوەشکرد، دوێنێ پۆلیس کەسێکى لەژێر زەمیندا دەستگیرکردووە کەلە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە لەکاتێکدا ئەوە بۆ تەندروستى خۆى و خێزانەکەیەتى و پێویستە پشکنینى بۆ بکرێت. . هەر لەبارەى رێوشوێنەکانەوە، بەرێوەبەرى پۆلیس بە ناس کوردى ڕاگەیاند "نزیکەى دوو هەزار کەس سەرپێچیان کردووە و ساڵانەى ئۆتۆمبیلەکانیان لێسەنراوە، ئیجرائیاتیان لەگەڵدا دەکرێت". . هاوکات فەرەیدوون عومەر بەرێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هەندێ پێشێلکاریی هەیە بۆ بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ، ئەوانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت بە لێسەندنى ساڵنامە یان مۆڵەت یان دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبیلەکانیان". . وتیشى "لەماوەى چوار رۆژدا نزیکەى دوو هەزار سەرپێچى تۆمارکراوە".