گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى کۆمار بەیاننامەیەکى لەبارەى ڕاسپاردنى عەدنان زرفییەوە بڵاوکردەوە

2020.03.17 - 13:20
سەرۆکایەتى کۆمار بەیاننامەیەکى لەبارەى ڕاسپاردنى عەدنان زرفییەوە بڵاوکردەوە
ناس کورد- سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار عەدنان زرفى بۆ سەرۆکایەتى حکومەت لە قۆناغى ڕاگوزەردا ڕاسپاردووە. . سەرۆکایەتى کۆمار لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار لەمەراسیمى ڕاسپاردنى عەدنان زرفیدا لە کۆشکى سەلام لە بەغدا، هیواى خواستووە سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو سەرکەوتوو بێت لە ئەرکى پێکهێنانى کابینەکەیدا. . هەروەها هیواى خواستووە زرفى کاربکات لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و شەفاف، داوا راوەکانى خۆپیشاندەرانى ئاشتیخوازانە جێبەجێ بکات لەڕێگەى ئەنجامدانى چاکسازییەوە، پارێزگاریش لە سەروەرى و سەقامگیریی و ئاسایشى عێراق بکات. . سەرۆککۆمارى عێراق جەختیکردووەتەوە، "گەلی عێراق بەهەموو پێکهاتەکەیەوە شایستەی ژیانێکی شکۆدارن، چونکە ئەم گەلە قوربانی زۆری داوە لە پێناو ژیانێکی شایستەو دواڕۆژێکی پرشنگدار". . ئەوەشى خستەڕوو "گەلی عێراق چاوەرێی ئەرک و کاری زۆرمان لێدەکات، ئەوەش ئەمانەتێکە لەگەردەنی هەموومان بۆیە دەبێت کاربکەین بۆ بەدیهێنانی ". . نیوەرۆى ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار عەدنان زرفى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسرى ڕاسپارد بۆ پێکهێنانى حکومەت لەماوەى ٣٠ ڕۆژدا. . ڕاسپاردنى زرفى دواى ڕۆژێک هات لە شکستهێنانى گروپى حەوتى لایەنە شیعییەکان بۆ پێشکەشکردنى کاندیدێک بەسەرۆککۆمار بۆ پێکهێنانى حکومەت، لەوادەى دەستوریدا.