گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى کوردستان و عێراق

2020.03.17 - 12:53
گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى کوردستان و عێراق
ناس کورد- کەشناسێکی عێراقی، پێشبینى دەستپێکردنەوەى بارانبارین لە عێراق وهەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات "پلەکانی گەرماش تاڕادەیەک بە شەوان دابەزین بە خۆیانە دەبینن". . ئەمڕۆ(سێشەممە، 17ئاداری2020)، سادق عەتییە، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی، لە هەژماری خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بڵاویکردەوە:" لە ئەمڕۆوە (سێشەممە) عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەری دۆخێکی باراناوی کەهاوکات دەبێت لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، ڕۆژی هەینی داهاتووش سەرەتا و یەکەم ڕۆژی ئەو وەرزەیە". . عەتیە ئاماژەی بەوەکرد :"سەرباری ئە ودۆخە باراناوییە کە عێراق دەگرێتەوە لەهەمانکاتیشداهەریەکە لە وڵاتانی سعودیە، کوەیت، وڵاتی شام و ئێرانیش دەگرێتەوە". . ئەو کەشناسە عێراقییە ،ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری زۆرە لەگەڵ هەڵکردنی بای باشوری ڕۆژهەڵاتدا خوڵبارین ناوچەکانی پارێزگای ئەنبارلە ڕۆژئاوای عێراق و ناوچەوکانی ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە. . بەگوێرەی پێشبینییەکان سادق عەتییە، لە ئەمڕۆوە سێشەممە، بارانبارینی بەخۆرکە هاوکات دەبێت لەگەڵ هەورە بروسکە شارەکانی سلێمانی،هەوڵێر، دهوک و کەرکوک دەگرێتەوە. . ئاماژەی بەوەشکردووە:" بارانبارینەکە لە هەندێ ناوچە بە لێزمە دەبارێت و لەهەندێ ناوچەی دیکەش بە شێوەی نمە باران دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوروناوەڕاستی عێراق". . سەبارەت بەپلەکانی گەرماش، عەتیە،ڕوونیکردەوە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بە ڕۆژهەڵکشان بەخۆیانەوە دەبینن ولە شەویشدا بە چەند پلەیەک دادەبەزن. .