گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمارى عێراق عەدنان زرفى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپارد

2020.03.17 - 12:10
سەرۆککۆمارى عێراق عەدنان زرفى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپارد
ناس کورد- بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بەشێوەیەکى فەرمى لە کۆشکى سەلام لە بەغدا، عەدنان زرفى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپارد.

کەمێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە کەسایەتى سیاسى لە کۆشکى سەلام لەشارى بەغدا، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق عەدنان زرفى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، ڕاسپارد.

 .

ڕێوڕەسمى ڕاسپاردنى عەدنان زرفى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق لە کاتێکدایە کە لە درەنگانێکى شەوى رابردوودا میدیاکانى عێراق بەربژێرکردنى زرفی-یان بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە ئاشکرا کرد.

 .

بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، شەوى رابردوو عەدنان زرفی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، چووەتە کۆشکی سەلام بۆ ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عیراق

.

لەدواى بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵەش سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمار راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەڕاى ئەوەى جەختى لەسەر سەردانەکەى زرفى بۆ کۆشکى سەلام کردبوو، رەتیکردەوە بەفەرمى ناوبراو بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە راسپێردرابێت.

 .