گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارێکى ترەمپ لەماڵەوە خۆى کەرەنیتنە دەکات مامەڵەى لەگەڵ کەسێکى توشبوودا کردووە

2020.03.17 - 11:28
ڕاوێژکارێکى  ترەمپ لەماڵەوە خۆى کەرەنیتنە دەکات  مامەڵەى لەگەڵ کەسێکى توشبوودا کردووە
ناس كورد-   ستڤیانى گریشام، راوێژکارى ڕاگەیاندنى دۆناڵد ترەمپ و میلانیاى خێزانى ڕایگەیاند لەماڵەوە کاردەکات، دواى ئەوەى مامەڵەى لەگەڵ بەرپرسێکى بەرازیلى کردووە کە دەرکەوتووە توشى کۆرۆنا بووە. . گریشام ئاماژەى بەوەکردووە، لەماڵەکەى خۆى دەمێنێتەوە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک، وەک رێوشوێنێکى خۆپارێزى، دواى ئەوەى هەڵسوکەوتى لەگەڵ راوێژکارى ڕاگەیاندنى سەرۆکى بەرازیل جاير بولسونارو  کردووە کە دواتر دەرکەوتووە توشبووى کۆرۆنایە. . بولسونارو و تیمى یاوەرى رۆژى حەوتى ئادار لەگەڵ ترەمپ و وەفدەکەى کۆبوونەوە لە شوێنى مانەوەى سەرۆکى ئەمریکا لە فلۆریدا. . ترەمپ لەوێنەیەکدا دەردەکەوێت کە لە تەنیشت راویژکارەکەى سەرۆکى بەرازیلەوەیە. بەڵام پشکنینەکان دەریانخستووە کە ترەمپ هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە.