گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنوسى هەندێکیان دەدەنە دەدەنە دەست نادیار

پزیشکەکانى ئیتاڵیا ناچارن هەڵبژاردن بکەن لەنێوان توشبووەکاندا هەندێکیان چارەسەر دەکەن

2020.03.17 - 10:44
پزیشکەکانى ئیتاڵیا ناچارن هەڵبژاردن بکەن لەنێوان توشبووەکاندا  هەندێکیان چارەسەر دەکەن
ناس کورد- پزیشکانى ئیتاڵیا لەجەنگى کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنادا لە وڵاتەکەیان ناچارن هەڵبژاردن بکەن لەنێوان توشبوواندا و ئەوانە دیاری بکەن کە چارەسەریان پێدەدەن بۆ ئەوەى یەکەمجار ژیانی ئەوان ڕزگار بێت، هەروەها هەندێکى دیکە دیارى بکەن لە پێدانى چارەسەر بێبەشیان دەکەن، بەهۆى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانەوە. . لەگەڵ بەردەوامى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى رۆژانە لە ئیتاڵیا، ئەو وڵاتە هەموو هەوڵەکانى خستوەتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە و چارەسەرکردنى توشبووەکان لە نەخۆشخانە. . كريستيان سالارولى، بەڕێوەبەرى یەکەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەى بیگامو لەشارى لومبارى دەڵێت "ئەگەر تەمەنى توشبووەکە لەنێوان ٨٠ بۆ ٩٥ ساڵدا بێت و بەدەست تەنگەنەفەسى توندەوە بناڵێنێت، چاوەڕوانناکرێت چارەسەر وەربگرێت، دەزانین ئەو وشەیە قورسە، بەڵام بەداخەوە ئەوە راستییە، ئێمە لەبارودۆخێکداین کە ناتوانین رێگە بدەین بە تاقیکردنەوەى موعجیزە". . ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا کارەساتێکى گەورەى دروستکردوە، لەکۆى 24747 توشبوو 1809 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش سێیەکى ژمارەى تۆمارکراوى مردنە لە چین. . نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئیتاڵیا لە ئێستادا دووەم وڵاتە و لەدواى یابانەوە دێت لەرووى زۆرى ژمارەى ئەو کەسانەى بە ساڵاچوون، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە روبەڕوى مەترسی زیاترى ڤایرۆسەکە دەبێتەوە. . لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئیتاڵیا لەم مانگەدا چەند راسپاردەیەکى ئەخلاقیان دەرکرد، بۆ ئەو پزیشکانەى کە چارەسەرى خێرا دەدەن بە نەخۆشەکان لەحاڵەتى نائاساییدا، ئەوەش دەریدەخات کە چارەسەرەکە بۆ هەموان بەردەست نییە. . لە ئێستادا تیمە پزیشکییەکانى ئەو وڵاتە چاویان لە چارەسەرکردنى ئەو نەخۆشخانەیە کە ئەگەرى چاکبوونەوەیان زیاترە دواى دابینکردنى چارەسەرى چڕ بۆیان. . ئیتاڵیا خاوەنى ٥٢٠٠ قەرەوێڵەیە بۆ چاودێرى ورد، لەکاتێکدا لە وەرزى زستاندا زۆربەى ئەو شوێنانە دەدرێن بەو نەخۆشخانەى کە بەدەست کێشەى هەناسەدانەوە دەناڵێنن. لەناوچەکانى باکور و لومباردى و فینیتو تەنها ١٨٠٠ قەرەوێڵە هەیە لە دامەزراوە تایبەت و گشتییەکان. . ستيفانو ماغنون، پزیشک لە نەخۆشخانەى لومباردى دەڵێت "بارودۆخەکە رۆژ لەدواى رۆژ خراپتر دەبێت، گەیشتوینەتە دۆخى ئەوپەڕى وەرگرتنى ژمارەى توشبوو". . وتیشى "تواناى مرۆیی و تەکنەلۆجیمان تەواوبووە، چاوەڕوانى ئامێرى نوێی هەناسەدان دەکەین". . "بەشێک لە پزیشکەکان لەرووى دەرونییەوە روخاون، بەهۆى ئەو هەڵبژاردنانەوە کە دەیکەن، کاتێک ناچار دەبن بڕیار بدەن لەبارەى چارەنوسى مرۆڤێک، هەندێکیان دەگرین"، كريستيان سالارولى بەڕێوەبەرى یەکەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەى بیگامو وایوت. .