گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەر حەوت حاڵەتێکى توشبوو تەنها یەک حاڵەت تۆمارکراوە

توێژینەوەیەکى نوێ: تۆمارکردنى هەر توشبوویەکى کۆرۆنا بەرانبەر ٥-١٠ حاڵەتى ئاشکرا نەکراوە

2020.03.17 - 09:12
توێژینەوەیەکى نوێ: تۆمارکردنى هەر توشبوویەکى کۆرۆنا بەرانبەر ٥-١٠ حاڵەتى ئاشکرا نەکراوە
ناس كورد- توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات ئاشکراکردنى هەر حاڵەتێکى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەرانبەر ٥-١٠ حاڵەتى دیکەیە کە ئاشکرانین و هێشتا تۆمارنەکراون. . لەتوێژینەوەکەدا کە گۆڤارى "science" بڵاویکردووەتەوە، جەختکراوەتەوە لەسەر وەڵامدانەوەى پرسیارێکى جێگەى مشتومڕ لەبارەى ئەوەى ژمارەى ئەو کەسانە چەندە کە لەگەڵ توشبوویەکدا مامەڵە دەکەن و مەوداى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەو کاتەدا چەندە. . توێژەرەوان کە لە لەندەن و پەکین و هۆنگ کۆنگەوە بەشداریان کردووە، تاوتوێی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیان کردووە لە چین، پێش ئەوەى حکومەت قەدەغەى هاتووچۆ و سیاسەتى توند بگرێتە بەر لەماوەى نێوان کۆتایی ساڵى ڕابردوو تا مانگى یەکى ئەمساڵ. . توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتووە لەو ماوەیەدا لەهەر حەوت حاڵەتێکى توشبوو تەنها یەک حاڵەت تۆمارکراوە، ئەو بارودۆخەش هاوشێوەى بارودۆخى ئێستایە لە ئەمریکا و وڵاتانى دیکەى رۆژئاوا، کە بەشێوەى بەرفراوان پشکنین بۆ خەڵک ناکرێت. . جیفرى شامان، زاناى پەتاناسی لە زانکۆى کۆڵۆمبیا دەڵێت "ئەگەر ٣٥٠٠ حاڵەتى توشبوومان هەبێت لە ئەمریکا، ڕەنگە ٣٥٠٠٠ حاڵەت بێت لە واقیعدا". . بەپێی توێژینەوەکە، دواى داخستنى شارى وهان لەلایەن چینەوە لە ٢٣ى مانگى یەکدا و دەستکردن بە پشکنینى بەرفراوان، وێنەکە بەشێوەیەکى گەورە گۆڕا، لەگەڵ تێپەربوونى کات ژمارەى توشبووان بە ڕێژەى ١٤% بەرزبووەوە. . د.ئیلیزابێس هالوران، مامۆستا زانکۆى واشنتن و گەورە توێژەر لە سەنتەرى فرید هچنسۆن بۆ لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە دەڵێت "پێویستە پشکنین بەشێوەى بەرفراوان بکرێت". .