گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیا عێراقییەکان: سبەینێ سەرۆککۆمار کەسێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕادەسپێرێت

2020.03.17 - 00:29
میدیا عێراقییەکان: سبەینێ سەرۆککۆمار کەسێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕادەسپێرێت
ناس کورد-   میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە،سبەینێ سێشەممە، سەرۆککۆماری عێراق، عەدنان زرفی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق. ، بەشێکی زۆر لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو دووشەممە لەسەر سێشەممە، عەدنان زرفی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، چووەتە کۆشکی سەلام بۆ ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عیراق. ، ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام ئەمشەو بە فەرمی ڕانەسپێردراوە و سبەینێ سێشەممە، زرفی بە فەرمی لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئەو پۆستە ڕادەسپێردرێت. ، هاوکات سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ناس کورد ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ئەمشەو زرفی چووەتە کۆشکی سەلام، بەڵام هێشتا بەفەرمی ڕانەسپێردراوە. ، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی دوێنێ سەرۆککۆمار بڕیاریداوە بە ڕاسپاردنی عەدنان زرفی بۆ پێکھێنانی حکومەت.   ،