گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یەکەم حاڵەتى مردن بەکۆرۆنا لە جیهانى تۆپى پێ تۆمارکرا

2020.03.16 - 22:38
یەکەم حاڵەتى مردن بەکۆرۆنا لە جیهانى تۆپى پێ تۆمارکرا
ناس کورد   راهێنەرێکى گەنجى ئیسپانى دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا، کە هاوکات بەدەست نەخۆشى شێرپەنجەى خوێنەوە دەیناڵاند. . بەپێی میدیاکانى ئیسپانیا، فرانسیسکۆ گارسیا تەمەن ٢١ ساڵ ڕاهێنەرى تیمى لاوانى یانەى ئەتلەتیکۆ بورتادا لە شارى مەلەگە، ئەمڕۆ دووشەممە کۆچى دواییکردووە، دواى ئەوەى توشى کۆرۆنا بووە. . بییى بوینو سەرۆکى یانەکە ڕایگەیاند "گارسیا پیاوێکى گەورە و ڕاهێنەرێکى شارەزا بوو". . وتیشى "کاتژمێر حەوتى ئێوارەى یەکشەممە پزیشکەکان وتیان بارى تەندروستى جێگیرە، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر بۆیان دڵنیابووەوە کە توشى کۆرۆنا بووە، لەگەڵ ئەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى خوێنى هەبووە". . ئیسپانیا چوارەم وڵاتە لەسەر ئاستى جیهان کە زۆرترین توشبووى تێدایە، ئەوەش حکومەتى هانداوە تاوتوێی داخستنى سنور بکات.