گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینەکە چۆن کاردەکات و چى لە جەستە دەکات؟

وردەکاریی تاقیکردنەوەى یەکەم ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەسەر جەستەى مرۆڤ (وێنە)

2020.03.16 - 22:03
وردەکاریی تاقیکردنەوەى یەکەم ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەسەر جەستەى مرۆڤ (وێنە)
ناس کورد- ژمارەیەک خۆبەخش ئەمڕۆ ڤاکسینى تایبەت بە چارەسەرى کۆرۆنایان وەرگرت لە سەنتەرێکى توێژینەوە لە سیاتلى ویلایەتى واشنتن، وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ ڤاکسینەکە و جیهان چاوەڕوانى دەرئەنجامەکانیەتى. . توێژەرەوان لە سەنتەرى "کایزر بیرممنت واشنتن ڕیسپێرچ" دەستیان کرد بە تاقیکردنەوەى ڤاکیسنەکە کە گەشەى پێدراوە بۆ چارەسەرى ڤایرۆسى کۆڤید19کە بووەتە پەتایەک لەسەر ئاستى جیهان. . لیزا جاکسۆن، پزیشکى سەرپەرشتیارى تاقیکردنەوەکەى ڤاکسینەکە دەڵێت، "ئێمە تیمى ڤایرۆسى کۆرۆناین لە ئێستادا، هەموان دەمانەوێت کاربکەین لەم حاڵەتە لەناکاوەدا". بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسى ئەسۆشیەیتد پرێس، ڤاکیسنەکە دراوە بە سێ خۆبەخش کە لە کۆمپانیایەکى بوارى ئەلیکترۆنى کاردەکەن، هەروەها کەسێک بەناوى جینیفر هالەر (43 ساڵ) ڤاکیسنەکەى وەرگرتووە. . چارەسەرەکە بەدوو قۆناغ دەدرێت بە 45 خۆبەخش بۆ ماوەى دوو مانگ. . ئەنتۆنى فوسى لە ئیدارەى پەیمانگاى نیشتیمانى ئەمریکا بۆ تەندروستى ڕایگەیاند، ئەو تاقیکردنەوانە کە ئەمرۆ دووشەممە دەستیپێکرد، سەرەتاى زنجیرەیەک توێژینەوەیە کە بەڕێوەدەچن، توێژەرەوان پێشبینى دەکەن ڤاکسینەکە لەماوەى 12 بۆ 18 مانگدا بەردەست بێت بۆ بەکارهێنان. وتیشى، دۆزینەوەى چارەسەرەکە کارى لەپێشینەی خێرایە بۆ تەندروستى کۆمەڵگە. . ڤاکسینەکە کە تاقیدەکرێتەوە ناوى (mRNA-1273)ە و لەلایەن پەیمانگاى نیشتیمانى ئەمریکى بۆ تەندروستى کۆمپانیاى مۆدرنا گەشەى پێدراوە. . پرۆسەى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە بۆ ژمارەیەک خۆبەخشە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 55 ساڵیدایە، لەگەڵ تاوتوێکردنى کاریگەرى لاوەکى چارەسەرەکە و کاریگەرى لەسەر جەستەى مرۆڤ، ئەوەش لە ڕێگەى وەرگرتنى نمونەى خوێنەوە. ئامانج لە ڤاکسینەکە کە تاقیدەکرێتەوە بۆ ئەوەیە جەستەى مرۆڤ بتوانێت پرۆتین بەرهەمبهێنێت کە ببێتە هۆى پتەوکردنى سیستەمى بەرگرى لەش کاتێک پرۆتینى دەرەکى دەدۆزێتەوە، بەشێوەیەک سیستەمى بەرگرى لەش دژەتەن دروستبکات تا هێرشبکەنە سەر پرۆتینە نامۆکان. . پێشتر ڤاکسینەکە لەسەر دوو مشک تاقیکرایەوە کە دەرکەوت بووەتە هۆى زیادکردنى چالاکییەکانى سیستەمى بەرگرى لەشیان.