گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا

2020.03.16 - 21:28
شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە سیانیان لە بەغدان و دووانیان لە نەجەف و ئەوی تریان لە دیوانییەیە، هاوکات حاڵەتێکی تری گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد، جیا لەو شەش حاڵەتە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تۆمارکراون، حاڵەتێکی تری گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە بەڵام ئاماژەى بە شوێنەکەى نەکردووە. . دەشڵێت، "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ 145 کەس کراوە." . بەوپێیە، کۆی گشتیی توشبووان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەبێتە 135 حاڵەت، چاکبووەکانیش دەبێتە 37 و مردووانیش دەبێتە 10 کەس.