گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی هەردوو لەسەر دۆزینەوەی ڤاکسینەکە دەستیپێکردووە

بەرپرسانی ئەڵمانیا ترەمپ تۆمەتبار دەکەن بە دزینی بیرۆکەى ڤاکسینی کۆرۆنا

2020.03.16 - 20:59
بەرپرسانی ئەڵمانیا ترەمپ تۆمەتبار دەکەن بە دزینی بیرۆکەى ڤاکسینی کۆرۆنا
ناس کورد- لەئێستادا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی دژە کۆرۆنا لە لایەن ناوەندەکانی توێژینەوە زانستییەکان لە هەموو جیهاندا بەردەوامە، وڵاتانی جیهان پێشبڕکێی دەکەن لە بەدەستهێنانی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە کوشندەیە. . دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئەمریکی لە ناوەندی توێژینەوەی واشنتن ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 16ی ئازاری 2020) یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەسەر ژمارەیەک نەخۆش تاقی دەکرێتەوە، حکومەتی ئەڵمانیا هاتە دەنگ و ئەمریکای تۆمەتبار کرد کە دەیەوێت دەستبگرێت بەسەر پڕۆژەی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە ئێستادا لە  یەکێک لە تاقیگەکانی ئەڵمانیا تاڕادەیەکی باش ئەنجامەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. . هایکۆماس، وەزیری دەرەوی ئەڵمانیا بە گۆڤاری" ڤۆنک"ی ئەڵمانی ڕاگەیاندوە: "زانا ئەڵمانییەکان لە ئێستادا ڕۆڵی باڵا دەگێرن بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی ڤاکسینەکان، ڕێگەش نادەین کەسانی تر دەستبگرن بەسەر ئەو بەرەوپێشچوونانەى کە بەدەستمان هێناوە". . لا خۆشییەوە، هۆرست زیهۆڤەر،وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە گۆڤاری "دی ڤێڵت"ی ئەڵمانی بڵاویکردبوەوە کە گوایە دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە لەڕێگەی پێشکەشکردنی بڕێک پارەوە ئەو تاقیگە ئەڵمانییە بکڕێت کە لە ماوەی ڕابردودا توانیویەتی پەرە بە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات و وتی: "بابەتەکە ڕاستە و چەندین جار لە زاری بەرپرسانی حکومەتی ئەڵمانیاوە بۆم پشتڕاستکراوەتەوە". .  ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە زۆرهەستیارە بۆیە لەگەڵ لیژنەی قیرانەکانی وڵاتەکەی بە چڕی تاوتوێی دەکەن. . تاقیکردنەوەی هێز لە ئێستادا کێبڕکێی تاقیکردنەوەی هێز لە نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیادا لەسەر تاقیگەی "کیورفاک" کە بارەگای سەرەکی دەکەوێتە (توبینگن) لە باشوری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، گەیشتووەتە لوتکە. . تاقیگەی "کیورفاک" یەکێکە لەو تاقیگانەی کە لە ئێستادا کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید 19. .  بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیاکە چەند مانگێکی ماوە بۆئەوەی تاقیکردنەوەکانی سەربگرن و پەسەند بکرێن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بخرێتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە. . گۆڤاری"دی ڤێڵت"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ترەمپ، لە هەوڵی ئەودایە زانا ئەڵمانییەکان بە پارە بکرێت و چەندین ملیۆن دۆلاری خستووەتە بەردەستیان بۆ ئەوەی تەنها ئەمریکا مافی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەی هەبێت و لە دەستی خۆی قۆرخی بکات. . لای خۆشییەوە، بەرپرسانی ئەمریکا ئەو هەواڵانەیان بە نادروست وەسفکرد و ڕایانگەیاند، بابەتەکە زۆر لە قەباری خۆی زیاتر گەورە کراوە و دەڵێن، ئەمریکا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ زیاتر لە 25 تاقیگەی جیهانی لە بواری پەرەپێدانی دەرماندا و ئەگەر هەر چارەسەرێکیش بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزرێتەوە ئەوا ئەمریکا بەهاوبەش  لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بەشی دەکات. . ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیای کیورفاکی ئەڵمانی لە 3ى ئەم مانگەدا بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە ترەمپەوە پێگەیشت بۆ ئەوەی سەردانی کۆشکی سپی بکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لەئێستادا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە لەناو ئەڵمانیا و بە تایبەتی لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکاندا هەڵوێستی تووند گیراوتە بەر دژ بە پڕۆژەکانی ترەمپ . .  پەنجەی تۆمەت بۆ ترەمپ درێژ دەکرێت  پیتەر ئەڵتمایەر، وەزیری ئابوری ئەڵمانیا لای خۆیەوە سوپاسی بڕیاری بوێرانەی کۆمپانیای کیورفاکی کرد و بڕیارەکانی ئەو کۆمپانیایەی بە بڕیارێکی نایاب وەسفکرد و وتی: "زۆر گرنگە بتوانین پەرە بدەین بە دروستکردنی  ڤاکسینێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا و ئەوروپادا". .  ڕەتیشکردەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک هەوڵی وەبەرهێنان بدرێت لەو دەزگا نیشتیمانیانەی کە مۆرکێکی ستراتیژی پێوەیە. . هاوکات کریستیان لیندز، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای تۆمەتبارکرد وتی: "ترەمپ دەیەوێت ئەم کارەش وەک بانگەشەیەکی هەڵبژاردن بە خۆی بقۆزیتەوە، دەبێت باش بزانێت بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرکێکی مرۆڤایەتییە، هیچ دەرفەتی ئەوەی تێدا نییە بۆ خۆیستی قۆرخبکرێت".