گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕیزپەڕ کران لە قەدەغەى هاتوچۆ

2020.03.16 - 20:19
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕیزپەڕ کران لە قەدەغەى هاتوچۆ
ناس کورد-
دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایان كرد ڕێگەیان پێ بدرێت كە پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە لەنێوان پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند کە لەئێستادا ڕێگەیان پێ دەدرێت و دەتوانن هاتوچۆ بکەن. . بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، "دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە." . دەشڵێت، "بۆیە لەئێستادا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆکان و قائیمقامەكان كار ئاسانیان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان." .
ئاماژەى بەوەشکرد، "بڕیارەكە لەپێناو بەرزنەبوونەوەی نرخی هێلكە و مریشكە لەسەر شانی هاوڵاتیانمان لەماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ." . دوێنێ خاوەنی ئەو کێڵگە پەلەوەرییانە لە بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد بۆئەوەى ڕێگەیان پێ بدرێت هاتوچۆ بکەن.