کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- قایمقامى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەو منداڵەى لە ناحیەى تەکیە تووشى کۆرۆنا بووە لە خێزانێکە کە پێشتر لە ئێران گەڕاونەتەوە، بەڵام دایک و باوکى توشى ڤایرۆسەکە نەبوون. . ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سێ حاڵەتى نوێی توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند کە یەکێکیان منداڵێکى تەمەن چوار ساڵانى دانیشتوى ناحیەى تەکیەى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە. . ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامى چەمچەماڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "ئەو منداڵە و دایک و باوکى ڕۆژى 21ی شوبات لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و پشکنینان بۆ کراوە و پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بووە، بەڵام گومانیان لێکراوە و دوبارە پشکنینیان بۆ کراوەتەوە". . وتیشى، "دواى ئەوەى پشکنینەکان ڕەوانەى سلێمانى کراوە دەرکەوتووە کە منداڵەکە توشى ڤایرۆسەکە بووە". ڕەمەک ڕەمەزان باسى لەوەشکرد کە "دایک و باوکى منداڵەکە لە سلێمانى خراونەتە کەرەنتینەوە."