گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان سەردانی هۆڵەندای کردووە.. بۆچی کەرەنتینە نەکرا؟

2020.03.16 - 18:52
سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان سەردانی هۆڵەندای کردووە.. بۆچی کەرەنتینە نەکرا؟
ناس کورد- سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆکى پەرلەمان سەردانی وڵاتی هۆڵەندای کردووە و دوای گەرانەوەى لە فڕۆکەخانەى هەولێر چاوەڕێی تیمە پزیشکییەکانی کردووە بۆ ئەوەى پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ بکەن. . ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئازاری 2020، لە ڕونکردنەوەیەکی سکرتێری ڕۆژنامەوانیدا ڕێواز فایەقدا هاتووە، "لە دوای پێنج کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ دەرچووە و بەهیچ شێوەیەک بەڕێزیان ئەنجامدانی ڕێوشوێنە تەندروستیەکانیان ڕەت نەکردووەتەوە." . دەشڵێت، "بەڵکو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە وەك پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستیەكان ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەکە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات،و ئەمەش لەڕووی پزیشکیەوە ڕێپێدراوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە "هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بەڕێز د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان،لەکاتی گەڕانەوەی لەدەرەوەی وڵات،ڕازی نەبووە ڕێوشوێنی پزیشکی بڕیارلێدراوی بۆ ئەنجام بدرێت،جگە لەوەی سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارانە ڕەتدەکەینەوە."