گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین؛ مانەوەى پیاوان لە ماڵەوە ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەرگیری بەرزکردووەتەوە

2020.03.16 - 17:19
چین؛ مانەوەى پیاوان لە ماڵەوە ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەرگیری بەرزکردووەتەوە
ناس کورد- بەپێی چەند ئامارێكی فەرمی ژمارەیەك لە دەزگای پەیوەندیداری هاوسەرگیری لە چین، بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان هاوسەرەكان لەگەڵ یەكتری دوای كەرەنتینەكردنیان لە ماڵەوە، ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران زیادی كردووە. . لۆ شنگۆن، بەرپرسی نوسینگەی هاوسەرگیری لە شاری زاهۆ ڕایگەیاندووە، لە 24ی مانگی شوباتەوە 300 كەس داواكاری جیابونەوەیان پێشكەش كردووە. . بەرپرسی ئەو نوسینگەیەی هاوسەرگیریە لە چین هۆكاری زیادبوونی ئەو ڕێژەیە لە جیابوونەوە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پیاوەكان بەزۆری ئەو ماوەیە لە ماڵەوەن و لە بەسەربردنی كاتەكانیان لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا بێزاربوون، بەهۆی ئەو كەرەنیتنەیەی كە دەسەڵاتداران بەسەریاندا سەپاندیان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. . لۆ دەشڵێت، ڕێژەی جیابونەوەی بەراورد بە پێش بڵاوبونەوەی كۆرۆنا زۆر زیادی كردووە، دەمەقاڵێی ماڵەوەیان بەهۆی كەرەنتینەكردنەوە یەكێكە لە هۆكارەكان. . بەپێی ئامارە فەرمییەكان تەنها كۆرۆنا لەو ناوچەیەدا نەبووەتە هۆی جیابونەوەی هاوسەران كە ڕۆژانە 14 حاڵەتی داواكاری بۆ جیابونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت، بەڵكو چەند ناوچەیەكی تریشی گرتووەتەوە. . بەپێی ماڵپەڕی گڵۆباڵ تایمز، دەسەڵاتدارانی ناوچەی فۆگیانی چین ناچاربوون داواكاری بۆ تۆماركردنی جیابونەوەی هاوسەران لەڕۆژێكدا بۆ چەند داوایەك سنوردار بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو نوسینگەی هاوسەرگیری لەو ناوچەیەدا داواكارییەكی زۆری بۆ ئەو مەبەستە پێگەیشت. . دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە چین وەكو یەكەم وڵات بۆ ناوەندی بڵاونەوەی بە جیهاندا، یەكێك لەو ڕێكارە سەرەكییە كە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە گرتیانە بەر كەرەنیتنەكردنی شارەكان و دواتریش هاوڵاتیان بوو لەماڵەكانیاندا.