گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج توشبووی سلێمانی چاکبوونەوەى و گەڕانەوە ماڵەوە

2020.03.16 - 16:45
پێنج توشبووی سلێمانی چاکبوونەوەى و گەڕانەوە ماڵەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتی تری توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاک بوونەوە و گەرانەوە ماڵەوە. . هەر ئەمڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی ئاشکرایکرد، دوای چاکبوونەوەی چوار توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەک توشبووی دیکە پشکنینیان بۆ کراوە و ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە و پاش چەند پشکنینێکی دیکە ئەوانیش دەنێرنەوە ماڵەوە.  . تائێستا هەشت لە توشبووانی نەخۆشییەکە لە سلێمانی چاکبووەنەتەوە، ژمارەى ئەوانەى لە عێراق چاکبوونەتەوە گەیشتە 37 کەس.