گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ بۆ عەبدولمەهدى: ڕێوشوێنی بەرگری لە خۆمان دەگرینە بەر

2020.03.16 - 16:32
پۆمپیۆ بۆ عەبدولمەهدى: ڕێوشوێنی بەرگری لە خۆمان دەگرینە بەر
ناس کورد- مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە عادل عەبدولمەهدى ڕاگەیاند، ئەگەر هێزەکانى ئەمریکا روبەڕووى هێرش ببنەوە ڕێوشوێنى بەرگریکردن لەخۆیان دەگرنە بەر. . وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە عادل عەبدولمەهدى ڕاگەیاندووە کە پێویستە لێپرسینەوە لەو گروپانە بکرێت کە بەپرسن لە هێرشەکانى ئەمدواییە". . پۆمپیۆ جەختیکردووەتەوە، کە ئەمریکا هیچ هەڕەشە و هێرشێک قبوڵناکات بۆ سەر ئەمریکییەکان و ڕێوشوێنى زیاتر دەگرنە بەر بۆ بەرگریکردن لە خۆیان ئەگەر پێویست بکات. . هەروەها داواى لە عەبدولمەهدى کردووە، بەرگرى لە هێزەکانى هاوپەیمانان بکەن کە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان کاردەکەن بۆ تێکشکاندنى داعش. . پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى پۆمپیۆ و عەبدولمەهدى دواى دووەم هێرش دێت بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا لەسەربازگەى تاجى باکورى بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ سەربازى ئەمریکى و چەند سەربازێکى عێراقى برینداربوون.