گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی بەغدا داوا دەکات گومانلێکراوەکان لە ماڵەوە کەرەنتینە بکرێن چونکە نەخۆشخانەکان پڕ بوون

2020.03.16 - 17:03
تەندروستی بەغدا داوا دەکات گومانلێکراوەکان لە ماڵەوە کەرەنتینە بکرێن  چونکە نەخۆشخانەکان پڕ بوون
ناس کورد- بەپێی نوسراوێک کە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەغدا بۆ پارێزگاری ناردووە داوا دەکات گومانێکراوان لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینە بکرێن "چونکە نەخۆشخانەکان پڕ بووە." . لە نوسراوەکەدا کە واژۆی جاسب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەغدای بەسەرەوەیە هاتووە، "بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی توشبوونی پشتڕاستکراوە و گومانلێکراوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و زۆری ژمارەى بەرکەوتووان و پڕبوونی نەخۆشخانەى گشتیی کەرخ کە تایبەتکراوە بە کەرەنتینە و نەخۆشخانەکانی تر و مەترسیداربوونی دۆخەکە و ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، داوا دەکەین بەرکەوتووان و گومانلێکراوان لە ماڵەکانیاندا کەرەنتینە بکرێن و لەلایەن تیمەکانمانەوە چاودێری بکرێن." . داواش دەکات هێزە ئەمنییەکان بەکاربهێنرێن بۆ کەرەنتینەکردنی ئەو کەسانە لە ماڵەکانی خۆیان. . لە ئێستادا حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق لە هەڵکشاندایە و گەیشتووەتە 125 حاڵەت، 32 کەس چاکبوونەتەوە و 10 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.