گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی مۆندیالی 2006 گەڕایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

2020.03.16 - 15:34
هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی مۆندیالی 2006 گەڕایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
ناس کورد- یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای ساڵی 2006 گەڕانەوە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەشاری لە هەلمەتی نەهیشتنی ڤایرۆسەکەدا دەکەن. , فابیۆ کەنەڤاڕۆی کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەکە بە ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلاسپۆرتی وتووە: "ئێمە جارێکى تر دەگەڕێینەوە بۆ بردنەوەى ئاڵانگارییەکى نوێ و هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەى هاوکاری و یارمەتیدانى وڵاتەکەمان لەو دۆخەی بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تێیکەوتووە". , ئاماژەی بەوەشکردووە: " گەر یەکگرتووبین دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین". , ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی سەندووە  و تائێستا زیاتر لە 24  هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە نزیکدەبێتەوە لە دوو هەزار کەس.