گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەمار حەكیمیش كشایەوە

ماڵی شیعی شكستیهێناوە لەدیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران

2020.03.16 - 14:39
ماڵی شیعی شكستیهێناوە لەدیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران
ناس کورد-    عەمار حەكیم سەرۆکى رەوتى حیکمەى عێراقى رایگەیاند لە دانوستانی لایەنە سیاسیەكان بۆ دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كشاونەتەو، سەرۆکی فراکسیۆنێکی عەرەبیش دەڵێت، تائێستا شیعەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی کەسێک. . ئەمڕۆ (دووشەمە، 16ی ئاداری 2020)، لەڕاگەیەدنراوێکدا عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی عێراقی ئاماژەى بەوە کرد "بۆلەمەودوا بڕیاریانداوە دەستوەردان لەكاروباری دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەقۆناغی ڕاگوزەردا نەكەن". . حەكیم هۆكاری بڕیارەكەشیانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، نەیانویستوە ببنە بەشیك لەهاوكێشەیەكی خاووخلێچك و هەروەها بەهۆی دیدی سیاسیانەوەیە كە پێیانوایە ئەو هاوكێشەیە بەرژوەندییەكانی عێراق و عێراقییەكانی بەرچاو نەگرتووە و بارودۆخی ئێستاش كە وڵاتی پیادا تێپەڕدەبێت بەهەند وەرنەگرتووە. . ئاماژەی بەوەشكرد، بەشداریكردنی ڕەوتی حیكمە بۆ كردنەوەی دەروازەی داخراوی سیاسی و پەكخستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵك نەبێت بۆ هیچی تر نەبووە. . سەرۆکی رەوتی حیکمە داواشی كرد، پرسی دیاریكردنی بەربژێری داهاتوو بۆ پۆستەكە لەئەركی گەڕانەوەی شكۆ بۆ دەوڵەت و ئەندامانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا پوخت بكرێتەوە. . هەر لەسەر ئەو پرسە نەبیل تەرەفی، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی لەپەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، لیژنەی تایبەتمەندی لایەنە سیاسیەكان بۆ دیاریكردنی بەربژێریك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێكکەوتنێك و ئەو دانوستانە حەوت كەسییەش كە ئەنجامدراوە شكستی هێناوە. . سەرۆكی هاوپەیمانی پەیامێكی بۆ سەرۆككۆمار ناردووە و دەڵێت:" لەسەر سەرۆككۆمار پێویستە پیادەی دەسەڵاتە دەستورییەكانی خۆی لەو پرسەدا بكات". . ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای شكستپێهێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەهۆی پشتیوانی نەكردنی ژمارەیەكی زۆر لەحزبە سیاسیەكانەوە، لایەنە سیاسییە شییعەكان چەند كۆبونەوەیەكیان بەمەبەستی دیاریكردنی بەربژێرێكی تر دەستپێكرد، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە سەركەوتوو بن لەو پرسەدا. .