گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی: پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی 1000 قەرەوێڵەیی ئامادەکرا

2020.03.16 - 14:09
سلێمانی: پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی 1000 قەرەوێڵەیی ئامادەکرا
ناس کورد- پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 1000  قەرەوێڵەیی و داوادەکەن ئەو هاوکارییانەی سەرمایەداران دەیکەن هەمووی کۆبکرێتەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای ئەو هەموو پڕۆژەو دەستپێشخەرییە جوان و شایانانەی ڕۆژانە لە ئێوەی دڵسۆزەوە تایبەت بە دروستکردنی نەخۆشخانەو دابینکردنی پێداویستیە تەندروستیەکان پێشکەش دەکرێن، وەک پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سوپاس و ڕێزو پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو هەوڵ و هیممەت و هەنگاوەکانتان هەیە". , ئاماژەی بەوەشكردووە: " بۆئەوەی هەموو ئەو هەوڵە کەسیی و تایبەتانە، پەرت نەبن و دەستپێشخەرییەکانتان جێگای شایستەی خۆی بگرێت و ببێتە پڕۆژەیەکی تەندروستیی نیشتمانیی ستراتیژیی، بە یەکخستنی هەموو تواناو بەخشین و هاندان و بەشدارییەکانتان، پێشنیازی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مۆدێرنی 1000 قەرەوێڵەییتان بۆ دەخەینەڕوو لەسەر زەوی دیاریکراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی". , پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دەخوازین هەموو تواناکان یەکبخەین و بە هەموومان بەشداربین لە سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەدا و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ژمارەی حسابی بانکیی ئەم پڕۆژەیەو ڕێوشوێنە یاسایی و دارایی و هونەرییەکان دەخەینە بەردەست".