گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەندیكای پزیشكانی توركیا: چارەسەر بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا دۆزرایەوە

2020.03.16 - 13:55
سەندیكای پزیشكانی توركیا: چارەسەر بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا دۆزرایەوە
ناس کورد-    سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی توركیا ڕایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی بەكارهێنانی تیشكی سەرووی وەنەوشەییەوە چارەسەر دەكرێت، پسپۆڕێكی تریش ڕەتیدەكاتەوە ئەوە سودی هەبێت چونكە دەبێتە هۆی تێكدانی خانە خوێنبەرەكان. . ڕەشید دینتش، سەرۆكی سەندیكای تەندروستكارانی توركیا بەڕۆژنامەی میلییەتی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری باشی هەیە و لەماوەی سێ چركەدا دەتوانێت ڤایرۆسەكە لەناو ببات. . دینتش وتوشیەتی، چارەسەرەكە لەڕێگەی قەستەرەوە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بەرەو خوێنبەرەكان و سییەكان دەبرێت. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەندین توێژنینەوە پێشتر ئەنجامدراون و سودی تیشكی سەروو وەنەوشەیی بۆ چارەسەركردنی هەندێك نەخۆشی سەلماوە لەوانە نەخۆشی یەرڤان و هەندێ قڵیشانی پێست و پاکژکردنەوەى خوێن و هەوكردنی جگەر. . دینتش سوورە لەسەر ئەوەی پسپۆڕەكان ئەوە تاقی بكەنەوە. . لای خۆشییەوە حیكمەت سەلجوق گیدك، پسپۆڕی پزیشكی ڕایگەیاند، تیشكی سەروو وەنەوشەیی و تیشكی لیزەر ڕەنگە هەموو خانە زیندووەكان تێكبدات لەخوێندا و هەروەها هەموو بونەوەرە وردەكان كە لەسیییەكان و كۆئەندامی هەناسەداندا هەیە تێكدەدات. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ستراتیژیەتی دەرمانی بۆ دژی ڤایرۆسەكە ڕەنگە چارەسەرێكی كاتی بێت و لەڕێگەی بەكارهێنانی تیشكی سەرووی وەنەوشییەوە ئەو كاریگەرییە دروست ناكات. . بەڵام دینتش دەڵێت، چەندین وڵات داوای ئەو چارەسەرە دەكەن لەوانە مەكەدۆنیا و ئیتاڵیا و ئەوانیش بێ جیاوازى پاڵپشتیان دەكەن و ئەوەیان بەلاوە گرنگە پەتاكە چارەسەر بكرێت. . لەئیستادا جیهان سەرقاڵە بەدۆزینەوەی دەرمان و ڤاكسینێك بۆ دژی ڤایرۆسەكە دوای ئەوەی ئەو ڤایرۆسە وەكو پەتایەكی جیهانی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە وەكو پەتایەكی جیهانی ناسێنرا، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان لەقۆناغی سەرەتایدان و لەڕووی زانستیەوە قۆناغی كۆتایی نەبڕیووە. .