گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی ڕەوانەكردنی هێزی سەربازییەوە بۆ عێراق پنتاگۆن رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2020.03.16 - 12:22
لەبارەی ڕەوانەكردنی هێزی سەربازییەوە بۆ عێراق پنتاگۆن رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
ناس کورد-   لەوەڵامی ڕاپۆرتى كەناڵێكی تەلەفزیۆنی وڵاتەكەیدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هاتە دەنگ و ڕەتیدەكاتەوە هیچ پلانێكیان هەبێت بۆ ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی و دانانی  سیستمی پاتریۆت لەعێراق.   .   وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاپۆرتێكی كەناڵی  ئێن بی سی ئەمریكیی ڕەتكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا پلانی دووبارە بڵاوەپێكردنی سەدان سەربازیان هەبێت لەعێراق بەتایبەتی لەبنكە سەربازییەكانییان لەخۆرئاوای موسڵ و كەركوك. . بەرپرسێك لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، ئەمریكا هیچ پلانێكی فەرمی بۆ ئەو كارە نییە. .     شەوی چوارشەممە لەئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر بنكەی سەربازیی تاجی  لەعێراق بەموشەكی كاتیوشا، دوو سەربازی ئەمریكی و سەربازێکی بەریتانی كوژران. . لەكاردانەوەیەكیشدا فڕۆكەكانی ئەمریكا چەندین هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵا و چەند میلیشیایەكی تری چەكداری ئەنجامدا و بەو هۆیەشەوە كوژراو برینداركردن و خاپوركردنی بارەگای لێكەوتەوە. .