ناس کورد-
دوای ئەوەی تۆم هانکس و هاوسەرەکەى توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دەرهێنەری فیلمەكەی كە هانکس رۆڵى سەرەکى تیادا بەرجەستە دەکات، خۆی كەرەنتینە كردووە و ترسی ئەوەی هەیە كە ڤایرۆسەكەی بۆ گواسترابێتەوە.
.
دوای ئەوەی پشكینینی تۆم هانكس ئەستێرەى دیارى سینەماى ئەمریکى و هاوسەرەكەی پۆزەتیڤ دەرچوون و دەرکەوت هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان، بازلۆرمان دەرهێنەری ناسراوی ئوستراڵی و هاوسەرەكەشی خۆیان لە كەناری دەریاى گۆڵد كۆست لەئوسترالیا كەرەنتینە كردووە.
.
باز لۆرمان كە لەتەمەنی 57 ساڵیدایە لەئێستادا دەرگای لەسەر خۆی داخستووە و خۆی لەئەندامانی خێزانەكەشی جیاكردووەتەوە.
.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستاش لۆرمان كارەكانی بۆ فیلمی ئەستێرەی ئەڵفێس بریسڵی ڕاگرت كە تۆم هانكس پاڵەوانێتی فیلمەکە بەرجەستە دەکات.
.
لۆرمان لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بەناوی كاترین مارتن كەلەتەمەنی پەنجا ساڵاندایە خۆیان كەرەنتینە كردووە وهەردوو مناڵەكەشیان لەگەڵدایە، شوێنى کەرەنتینەکردنەکەشیان لەلایەن ستۆدیۆی وارنەر پڕۆس، بۆیان دابین كراوە.
.
سەرچاوەیەك بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئوستراڵى وتوە، هانكس دواهەمین كەس بووە كە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لۆرمانی بینیوە ئەوەش پێش ئەوەی ڕۆژی دواتر پشكنینەكانی توشبوونى بە کۆرۆنا بسەلمێنێت.
.
هانكس ئەوەی ڕاگەیاندووە كە پشكنینی خۆیی و هاوسەرەكەی پۆزەتیڤ دەرچووە، هەردوكیان لەئێستادا تەمەنیان لە 63 ساڵیدایە و لەلایەن نەخۆشخانەی گۆڵد كۆستەوە چارەسەریان بۆ دەكرێت.
.
لای خۆشیەوە لۆرمان ڕایگەیاندووە، خۆیی و هاوسەرەكەی تەندروستیان جێگیروە و سوپاسی بەرپرسانی تەندروستی كردوە كە هاریكاریان بەهانكس و خێزانەکەى گەیاندووە.
.