گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا.. ئیتاڵیا کەوتە پێش چین

2020.03.16 - 10:09
دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا.. ئیتاڵیا کەوتە پێش چین
ناس کورد- ئامارە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریدەخەن ژمارەی توشبووان لە جیهاندا نزیکدەبێتەوە لە 180 هەزار کەس و وڵاتی چینیش بەتەواوی نزیکدەبێتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەک لەئێستادا لە کۆی 80 هەزار توشبوو لەو وڵاتە نۆ هەزاریان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و زیاتر لە 67 هەزار کەسیان چارەسەرکراون. . بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە چین تەنها 16 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، ئێستا لەو وڵاتە نۆ هەزار و 889 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و لە کۆی 80 هەزار و 860 کەسی توشبوو لەو وڵاتە، 67 هەزار و 858 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 213 کەسیش گیانیانلەدەستداوە. . ئیتاڵیا لە پلەی یەکەمدایە لەڕووی ژمارەی ئەو کەسانەی لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لە پێش چینەوەیە، بەوپێیەی لەئێستادا 20 هەزار و 603 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکە لە کۆی 24 هەزار و 747 کەسی توشبوو، واتە دوو هەزار و 335 کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها هەزار و 809 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. . بەگوێرەی ئامارەکان ئێران دۆخی لە ئیتاڵیا باشترە، تائێستا لەو وڵاتە 13 هەزار و 938 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 590 کەسیان چاکبوونەتەوە، واتە لەئێستادا لە ئێران هەشت هەزار و 624 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن، هەروەها تائێستا 724 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە. . هاوکات ئیسپانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەئێستادا ڤایرۆسەکە تێیدا تەشەنە دەکات، ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە لە هەشت هەزار کەس نزیکدەبێتەوە و 292 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. . هاوکات وڵاتی هیندستان کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکە لە چینەوە، خەریکە ڤایرۆسەکەی تێدا تەشەنە دەسێنێت و ژمارەی توشبووان 100 کەسی تێپەڕاند و دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە. . هەرچی تایبەتە بە عێراق، تائێستا بە هەرێمی کوردستانەوە 124 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و 26 کەس چاکبوونەتەوە و 10 کەسیش گیانیانلەدەستداوە. . کۆی گشتی هەموو جیهانیش، تائێستا 169 هەزار و 719 کەسن و لەو ژمارەیەش 77 هەزار و 776 کەسیان چاکبوونەتەوە و لەئێستادا 85 هەزار و 426 کەس هەڵگرى  ڤایرۆسەکەن، هەروەها شەش هەزار و 58 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. .