گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى هەولێر لەبارەی ڤیدیۆى مردنی کەسێک بە کۆرۆنا رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2020.03.16 - 09:11
پۆلیسى هەولێر لەبارەی ڤیدیۆى  مردنی کەسێک بە کۆرۆنا  رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
ناس کورد-   لە هەولێر دوو کەس دەستگیرکران کە لەڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە دەنگۆی مردنی کەسێکیان بە کۆرۆنا بڵاوکردبووەوە کە لەسەر زەوی کەوتبوو، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسە نەخۆشی دیکەی هەبووە و بوراوەتەوە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیان د: "دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە هەژمارێکی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكرایەوە كە گوایە كەسێك بە ھۆی پەتای (كۆرۆنا) لە ناو كۆڵانێك كەتووە و كەس ناچێ بەلایەوە، بەدواداچوونمان بۆ بابەتەکە کرد". . ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەدواداچوونی ورد دەركەوت ئەو كەسەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ، نەخۆشییەكی ئاسایی ھەبووە و لەو كاتەدا لەوێ بووراوەتەوە و پەیوەندی بە (كۆرۆنا)ـوە نەبووە. . ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دوو كەسەش كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون و رەوانەی دادگا كراوون. .