گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت لەسەر دابەشکردنى موچە ڕونکردنەوە دەدات

2020.03.15 - 23:47
حکومەت لەسەر دابەشکردنى موچە ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد-   وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، فه‌رمانبه‌ران دڵنیا دەکاتەوە كه موچه‌كانیان له‌ خەزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه‌ و به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت. . جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "خشته‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له‌ به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه". . ئاماژەى بەوەشکردووە "فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه مووچه‌كانیان له‌ خەزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه‌ و به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت". . وتەبێژى حکومەتى هەرێم باسى لەوەشکردووە، ئه‌م رێكارانە تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.