گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوهەیل لەلایەن بەشێک لە لایەنە شیعییەکانەوە پشتیوانى بەهێزى دەکرێت

دوا ساتەکانى وادەى دەستورى سوهەیل و سێ سەرۆک زانکۆ کێبڕکێ لەسەر پۆستى سەرۆکوەزیران دەکەن

2020.03.15 - 23:24
دوا ساتەکانى وادەى دەستورى  سوهەیل و سێ سەرۆک زانکۆ کێبڕکێ لەسەر پۆستى سەرۆکوەزیران دەکەن
ناس کورد-   وادەى دەستورى بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەکۆتایی نزیکبووەتەوە و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کەسێکى نزیک لە سەرۆکى هاوپه‌یمانێتی دەوڵەتى یاسا بۆ پۆستەکە یەکلابکرێتەوە. . سەرچاوەیەکى نزیک لە دانوستانەکان بە ناس کوردى ڕاگەیاند "نەعیم سوهەیل جێگرى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمار و سێ سەرۆکى زانکۆ کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن". . وتیشى "سوهەیل لەلایەن بەشێک لە لایەنە شیعییەکانەوە پشتیوانى بەهێزى دەکرێت لەکبڕکێیدا لەگەڵ سێ سەرۆکى زانکۆ کە یەکێکیان لە پارێزگاى کەربەلایە". . بەوتەى سەرچاوەکە، نەعیم سوهەیل لەلایەن چەند لایەنێکى بەهێزى شیعەوە پشتیوانى دەکرێت، بەڵام لەبەرانبەردا هەندێ لایەنى دیکەى بەهێزیش هەن کە دژى کاندیدکردنین. . سەرچاوەکە جەختیکردەوە، دانوستانەکان بەردەوامن، ئەمشەو لیژنەى تایبەت لەو بارەیەوە کۆتایی بە دانوستانەکانى دەهێنێت. . نەعیم سوهەیل، کە ئێستا دیارترین ناوە بۆ ئەوەى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران کاندیدبکرێت، جیگرى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمارە و چەندین پۆستى دیکەى هەبووە، چەندجارێک بەرێوەبەرى گشتى بووە لە دامەزراوە حکومییەکان. . ئەوانەى پشتیوانى سوهەیل دەکەن دەڵێن کە خاوەنى "شارەزایی زۆرە لە بەرێوەبردنى دەوڵەتدا"، بەڵام هەندێکى دیکە دەڵێن، "شارەزایی پێویستى نییە"، پێویستە ئەرکى پێکهێنانى حکومەت بە کەسێک بسپێردرێت کە خاوەنى شارەزایی زۆر بێت. . هەرچەندە سوهەیل پێشتر ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە کاندیدکردنى دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکرد کە لەلایەن لایەنە شیعییەکانەوە بڕیاردراوە بۆ پۆستەکە کاندید بکرێت. . لەگەڵ دزەکردنى ناوى سوهەیل بۆ کاندیدکردنى بۆ پۆستەکە، خۆپیشاندەرانى تەحریر ڕەتیان کردەوە و دروشمیان لەدژى وتەوە. . خۆپیشاندەران هەروەها لە تەنیشت وێنەى سوهەیلەوە وێنەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسایان به‌رزكرده‌وه‌ و دروشمیان لەدژى هەردوکیان وته‌وه‌. . https://www.facebook.com/nasnews.NAS2/videos/644104576421506/