گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق ئامارى نوێی كۆرۆناى بڵاوكردەوە.. 124 توشبوو هەيە

2020.03.15 - 23:04
تەندروستى عێراق ئامارى نوێی كۆرۆناى بڵاوكردەوە.. 124 توشبوو هەيە
ناس كورد-    وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارى پەتاى كۆرۆناى لە عێراق بڵاوكردەوە و تێيدا هاتوە، سەرجەم توشبوان 124 كەسن و تائێستاش 26 چاكبونەتەوەو 9 كەس گيانيان لەدەستداوە. . وەزارەتى تەندروستى عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژەى بەوەدا، نمونەى 113 حاڵەت كە گومانى ئەوەيان لەسەربوە توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بن لەسەرجەم پارێزگاكاندا پشكنينى تاقيگەييان بۆ كراوەو لەئەنجامدا دەركەوتوە كە 14 يان هه‌ڵگری ڤایرۆسكه‌ بوون ئەوانيش "7 حاڵەت لە بەغدا، رەسافە، 2 حاڵەت لە بەغد، كەرخ، حاڵەتێك لە هەريەكە لە ميسان، ديالى و ديوانيە و دوو حاڵەتيش لە پارێزگاى نەجەف". . به‌گوێرەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كۆى گشتى توشبوان لە عێراقدا گەيشتوەتە 124 توشبوو، 26 لەو توشبوانە چاكبونەتەوە و 9 شيان گيانيان لەدەستداوە. . وەزارەتى تەندروستى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختی كردوەتەوە، كە پابەند ده‌بن بە ڕێنماييەكانى تەندروستى جيهانى لە مامەڵه‌كردن لەگەڵ توشبوان و ئەوانەى بەركەوتنيان هەبوە لەگەڵ توشبواندا و ئەوانەى گومانيان لێدەكرێت توشبوو بن. . رونيشكراوەتەوە، هەروەها پابەنديشن بە ڕێنماييەكان و بڕيارەكانى فەرمانى ديوانى و داواش دەكات سەرجەم ئەوانەى پابەند نابن بە ڕێنماييەكانەوە ڕوبەڕوى لێپرسينەوەى ياسايى بكرێنەوە ئەوەش بەپێى ياسا كارپێكراوەكان. .