گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندەرانى تەحریر کاندیدکردنى نەعیم سوهەیل بۆ سەرۆکوەزیران ڕەتدەکەنەوە [ڤیدیۆ]

2020.03.15 - 22:32
خۆپیشاندەرانى تەحریر کاندیدکردنى نەعیم سوهەیل بۆ سەرۆکوەزیران ڕەتدەکەنەوە [ڤیدیۆ]
ناس کورد- خۆپیشاندەرانى به‌غدا له‌ گۆڕه‌پانی تەحریر کاندیدکردنى نەعیم سوهەیل بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران ڕەتدەکەنەوە، دواى ئەو هەواڵانەى بڵاوبونەوە لەبارەى ئەگەرى کاندیدکردنییەوە بۆ پۆستەکە. . خۆپیشاندەران وێنەى نەعیم سوهەیلیان بەرزکردووەتەوە و بەخەتى سور هێماى رەتکردنەوەیان لەسەرى نوسیوە. . خۆپیشاندەران هەروەها لە تەنیشت وێنەى سوهەیلەوە وێنەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسایان بەرزکردووەتەوە و دروشم لەدژى هەردوکیان دەڵێنەوە. . هەرچەندە سوهەیل پێشتر ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە کاندیدکردنى دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکرد کە لەلایەن لایەنە شیعییەکانەوە بڕیاردراوە بۆ پۆستەکە کاندید بکرێت. . https://www.facebook.com/nasnews.NAS2/videos/644104576421506/