گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا؛ بۆ ماوەى هەفتەيەك قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەيەنرا

2020.03.15 - 21:47
بەغدا؛ بۆ ماوەى هەفتەيەك قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەيەنرا
ناس كورد- شانەى قەيرانەكانى حكومەتى عێراق تايبەت بە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، بڕياريدا بۆ ماوەى يەك هەفتە قەدەغەى هاتووچۆ لەشارى بەغدا ڕابگەيەنرێت. . ڕاگەياندنى دەستەى خاڵە سنوريەكان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويكردوەتەوە، شانەى قەيرانەكان بە سەرۆكايەتى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆك وەزيرانى كاربەڕێكەر كۆبوەتەوەو لەكۆبونەوەكەدا ژمارەيەك بڕيار دراوە. . ڕونيشكراوەتەوە، يەكێك لە بڕيارەكان بريتيە لە قەدەغەكردنى هاتووچۆ لەشارى بەغدا بۆ ماوەى هەفتەيەك كە لە 17ى ئاداره‌وه‌ دەستپێدەكات تا 24ى ئادار، بەڵام قەدەغەكردنەكه‌ هاوردەى كەلوپەل و پێداويستى ناگرێتەوە. . ئەوەش هاتوە، لەكۆبونەوەكەدا وەزيرانى دارايى، ناوخۆ، تەندروستى، پەيوەندیيەكان، پارێزگار و ئەميندارى بەغدا و ژمارەيەك لە بریكاری وەزير و بەرپرسان و ڕاوێژكاران و سەرۆكى دەستەى خاڵە گومرگيەكان و نوێنەرى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانيش بەشدار بوون. .