گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیهان لەچاوەڕوانی ڤاكسیی كۆرۆنادایه‌ (چۆن و كەی دروستدەكرێت؟)

2020.03.15 - 20:22
جیهان لەچاوەڕوانی ڤاكسیی كۆرۆنادایه‌ (چۆن و كەی دروستدەكرێت؟)
ناس كورد-    دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  لەئێستادا جیهان چاوەڕوانی دروستكردنی ڤاكسینێكە بۆ دژە ڤایرۆسەكە، پێشتر چەند تاقیكردنەوەیەكی بەسود كراوە بەتایبەت لەدژی ڤایرۆسی سارس، بەڵام دروستكردنی ڤاكسینێكی نوێ بەپێكهاتەیەكی نوێ بێ ئاستەنگ نیە، ئەوەش لەڕووی چۆنیەتی پڕۆسەكە و دواتریش قۆناغەكانی تاقیكردنەوەیی و تێچووەكەی و چۆنیەتی بەدەستهێنانیشی لەلایەن وڵاتە هەژارەكانەوە. . لەم ڕاپۆرتەدا زانیاری ورد لەسەر ئەو پرسە خراوەتە ڕوو: . لەئێستادا نزیكەی 35 كۆمپانیا و ناوەندی ئەكادیمی هەوڵی دروستكردنی ڤاكسینێك لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدەن لەوانەش چوار دانەیان هەوڵەكانیان لەسەر چەند ئاژەڵێك تاقیكردووەتەوە، كۆمپانیای مۆدێرنای تەكنەلۆژی كە ئۆفێسە سەرەكیەكەی لەواشنتۆنە لەمانگی نیسانی داهاتووەوە تاقیكردنەوەكەی دەباتە سەر مرۆڤ. . خێرایی بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینه‌كه‌ش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چین هەوڵیدا وەچەی ڤایرۆسەكەی دۆزیەوە و كارەكەی ئاسان كردووە. . لەمانگی كانوونی دووەمەوە چین بەشداری ئەو هەوڵە جیهانییەی كردووە و ڕێگەی داوە تویژەرانی جیهان لەسەر ڤایرۆسێكی دەستكرد توێژینەوەكانیان بكەن به‌ ڕونكردنەوەی چۆنیەتی شەڕی ئەو ڤایرۆسە لەگەڵ خانەكانی مرۆڤدا و دواتریش نەخۆش خستنی. . ڤایرۆسیی كۆرۆناش لەوەچەی ڤایرۆسی سارسە كە لەساڵی 2004 بڵاوبویەوە و هەروەها لەوەچەی ڤایرۆسی مێرسە لەساڵی 2012 لەسعودیە بڵاو بویەوە. . كۆمپانیای نۆڤاڤاكس كە ئۆفێسەكەی لەمیریلاندە، هەوڵی دووبارە گونجاندنەوەی ئەو ڤاكسینە دەدا كە پێشتر دژی ئەو دوو ڤایرۆسە بەكارهاتن بۆ ئەوەی ڤاكسینێكی نوێی لێ بەرهەم بهێنێت، ئەو كۆمپانیایە دەشڵێت، چەند ڤاكسینێكی تری لەبەردەستدایە بۆ تاقیكرنەوە لەسەر مرۆڤ بۆ ئەم بەهارە، كۆمپانیای مۆێرناش پشتی بە كارەكانی پێشووی بەستووە كە لەدژی ڤایرۆسی مێرس ئەنجامیداوە. . ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەنزیكەی 80 بۆ 90 % مادەكانی میراتی دوو ڤایرۆسەكەی پێشوون. . ڤاكسینەكان چۆن كاردەكەن..؟ . هەموو جۆرە ڤاكسینێك هەمان ڤایرۆسی دەستكردە بەڵام بەشێوەیەكی لاوازتر دەكرێتە لاشەی مرۆڤەوە، بۆ ئەوەی كۆئەندامی بەرگری مرۆڤ خۆی بۆ ئامادە بكات و دژێك بۆ بەرگریكردنی دروست بكات، لەیادگەی كۆئەندامی بەرگریدا دەناسرێت و دواتر گەر ڤایرۆسەكە چووە لەشی مرۆڤەكەوە ئامادەسازییەكانی زیاتر ڕەخساون. . هەندێك لەكۆمپانیاكان ئەو ڕێگەیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە گرتووەتە بەر، گەرچی ئەو ڕێگەیەش خاڵی نەرێنی تێدایە لەوانە ڤایرۆسە زیندووەكە ڕەنگە وەرگرەكە توش بكات، چونكە زۆر جار ئەو ڤایرۆسە دەستكردانە پێویستیان بەچەندین جار ڤاكسین هەیە بۆ ئەوەی بەرگری لەش زیاتر بكات لەئەگەری نەخۆشكەوتندا. . هەندێك لەكۆمپانیاكان هەوڵی ئەوە دەدەن ڤاكسینێكی نوێتر لەڕووی پێكهاته‌وە بەكاربهێنن ئەوەی كە پێیدەوترێت vaccine Recombinant. . كۆمپانیای نۆفافاكس، هەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی پێكهاتە جیاواز دەدات، بۆ ئەوەش پشت ببه‌ستێت به‌ بەكارهێنانی پڕۆتینێكی میراتی ناوكی كە لەسەر ڕووتەنی ڤایرۆسەكە هەیە و لەو ڕێگەیەشەوە ڤایرۆسەكە دەتوانێت خانەكان بدۆزێتەوە و پێیانه‌وه‌ بنوسێت، بەكارهێنانی بەشێك لەو ڤایرۆسە پاڵ بەكۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤەوە دەنێت، هەوڵی بەرهەمهێنانەوەی دژەكەی بدات. . مسینجەر ئاڕ ئان ئەی . چەند ڕێگەیەكی تر هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆتیناتی ناوەكی ، لەوانە سود وەرگرتن لەو زانیارییە میراتیەی كە ڤایرۆسەكە لەكاتی دروستكردنەوەی خۆیدا بەجێهێشتووە، ئێستا هەردوو كۆمپانیای مۆدێرنا و كیۆرڤاك، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسنێكین كە پێكهاتەكەی بریتی ده‌بێت لەڤایرۆسی ژینات پیێدەوترێت messenger RNA. . تاقیگەی كلینیكی . وەك چاوەڕواندەكرێت مانگی نیسانی داهاتوو ڤاكسینەكە لەسەر مرۆڤ تاقی دەكرێتەوە، گەر ئەوەش كرا چەند بەربەستێك هەیە. . تاقیگەی كلینیكی یەكێكە لەهەنگاوە پێویستەكان پێش ڕاستاندنی هەر جۆرە ڤاكسینێك، ئەویش سێ قۆناغ دەگرێتەوە، یەكەمیان ئەزموونیە دەبێت لەسەر دەیان خۆبەخشی تەندروست ئەنجامبدرێت. . دووەمیش ئەوەیە لەسەر سەدان كەس تاقی بكرێتەوە كە لەناوچەی بڵاوبونەوەی سەرەتای ڤایرۆسەكە بن بۆ دیاریكردنی ڕادەی چالاكی ڤاكسینەكە، سێیەمیش دەكرێت لەسەر هەزاران كەس تاقی بكرێتەوە. . ئەو قۆناغەش پێویستی بە تێچوویەكی مادی زۆر هەیە بەپێی وتەی پسپۆڕان و دەشكرێت لەئاكامدا ڤاكسینەكە سەلامەت دەرنەچێت و لەڕووی كاتیشەوە بۆ هەموو ئەو تاقی كردنەوەیە دەیان ساڵی دەوێت. . یەكەم جۆر دەبێت . ئەوەشی كە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی نوێ ئاڵۆزتر دەكات، ئەوەیە كە تەنها تایبەت نیە بەڤایرۆسی نوێ، بەڵكو یەكەم جۆری دەبێت كە لەمادەیەكی ژەنتیكی (RNA یا  DNA) بەرهەم بهێنرێت، ئەوەش ڕێو شوێنی زۆری پێویستە دوای ڕەزامەندی لەسەریشی. . ئاڵۆزییەكی تری بەرهەمهێنانی ئەو ڤاكسینانە ئەوەیە، پێویستە بڕێكی زۆری لێ بەرهەمبهێنرێت، ئەوەش گرفت لەبەردەم توانا پێویستەكاندا دروستدەكات، ئەوە جگە لەوەی تێچووەكەشی بەشێوەیەك بەرز دەبێت ئاستەمە وڵاتە هەژارەكان بتوانن دەستیانبكەوێت. .