گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بەدواداچوونى ناس کورد

وەزارەتى تەندروستى ڕونکردنەوە لەسەر جیاوازى ژمارەى پشکنینى کۆرۆنا لەپارێزگاکان دەدات

2020.03.15 - 19:04
وەزارەتى تەندروستى ڕونکردنەوە لەسەر جیاوازى ژمارەى پشکنینى کۆرۆنا لەپارێزگاکان دەدات
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جیاوازى ئەنجامدانى ژمارەى پشکنینى کۆرۆنا لەپارێزگاکان پەیوەندى بە بوونی کەسانی گومانلێکراو و هاوڵاتیانی کەرەنتین کراو هەیە. . وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "ئەو پشکنینانە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانە جیاوازی دەبێت لە ژمارەی ئەو پشکنینانە ئەوەش بە گوێرەی بوونی کەسانی گومانلێکراو و هاوڵاتیانی کەرەنتین کراو". . ئاماژەى بەوەشکردووە "دوێنی و پێرێ لە هەولێر ژمارەی پشکنینەکان زۆربوون لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆری بەرکەوتووی پزیشکێکی شاری هەولێر کە پێشتر دەستنیشانکرا بە تووشبووی ئەو نەخۆشیە، هەروەها پەیوەستە بە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە ماوەی کەرەنتینیان تەواو دەبێت و دەبێت لە کۆتا ڕۆژدا پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت". . بڵاوکردنەوەى ئەو ڕونکردنەوەیە، دواى بەدواداچونێکمى ناس کورد هات لەسەر کاردانەوەکانى جیاوازى ژمارەى پشکنینەکان لەسەر ئاستى پارێزگاکان. زیاتر بخوێنەرەوە...بۆچی ژمارەى پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی زۆر کەمترە بەروارد بە هەولێر؟  . دوێنێ شەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندبوو، لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا پشکنینیان بۆ 227 کەس کردوە، 204 کەسیان لە هەولێر و  14 کەسیان لە سلێمانی و نۆ کەسیان لە دهۆک بوون.