گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەى هاتوچۆ لە هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەى 72 کاتژمێر درێژکرایەوە

2020.03.15 - 15:00
قەدەغەى هاتوچۆ لە هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەى 72 کاتژمێر درێژکرایەوە
ناس کورد- وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە دریژبکاتەوە، هەروەها هاتوچۆی نێوان قەزا و ناحییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر بەهەمانشێوە بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵات دراوە بە هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی چۆنێتی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بەشێوەیەک کارنەکاتەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە. . هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، دوا وادە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵات، کاتژمێر 12ی سبەی شەو دەبێت، دوای ئەو وادەیە سەرجەم سنورەکان دادەخرێن و تەنها بەڕووی جموجوڵی بازرگانی کراوە دەبن.