گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازەکە چۆنە و چییە؟

هەڵمەتێک بۆ لێخۆشبوون لە کرێی ئەم مانگەی کرێنشینەکان دروست دەکرێت

2020.03.15 - 13:16
هەڵمەتێک بۆ لێخۆشبوون لە کرێی ئەم مانگەی کرێنشینەکان دروست دەکرێت
ناس کورد - ڕۆژیار سیروان  لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستپێکردووە بۆ لێخۆشبوون لە کرێی مانگێکی کرێنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و تەنها یەک هاوڵاتی لە کەلار ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە کرێی دوو مانگی کرێی موڵکەکەی خۆشبێت. . بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "لەپێناو کرێنشینان داوایەکمان ئاراستەی حکومەت و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە بۆ دەرکردنی بریاری لێخۆشبوون بۆ ساڵێکی خاوەن موڵک لە بەرامبەر وەرنەگرتنی کرێی مانگێکی کرێنشین لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەئێستادا هیچ وڵامێکمان نەدراوەتەوە". . وتیشی، "هەڵمەتێکمان دەست پێکردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆ خاوەن موڵکەکان تا لەکرێی مانگێکی کرێنشینەکانیان خۆش بن، ئەمەش پەیوەستە بە خودی خاوەن موڵک چۆن لەم بابەتە دەروانێت چونکە خودی هەڵمەتەکە کارێکی مرۆڤایەتی و ئاینی و نیشتیمانیە، بەخۆشحاڵیەوە هاوڵاتیەک لە کەلار بەدەنگ هەڵمەتەکە هاتووە و ئامادەیە کرێی دوومانگی کرێ دوکان و خانووەکانی وەرنەگرێت". . سەبارەت بە ئاماری فەرمی کرێنشینانی کوردستان بەرهەم قەرەداغی وتی، لەئێستادا 200 هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەیە و تۆمارکراوە و لە ئێستادا تەنها یاسای ژمارە 16ی کەم دەرامەتان دەرچوێنراوە و لە ماوەی حکومڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها دروستکردنی 564 یەکەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانی چووەتە بواری جێبەجێکردن و بەبێ پێشەکی دراوەتە هاوڵاتیان.