گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکی تر لە سلێمانی توشی کۆرۆنا بوو

2020.03.15 - 11:48
کەسێکی تر لە سلێمانی توشی کۆرۆنا بوو
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراون کەسێکی دیکەی پیاوی تەمەن 46 ساڵ بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بووە 29 کەس لەنێویاندا کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکیش بەتەواوی چاکبووەتەوە. ، لەو 29 کەسە توشبووە، 20 کەسیان لە شاری سلیمانین و حەوت کەس لە شاری هەولێر و کەسێک لە هەڵەبجە و حاڵەتێکیش لە کۆیە تۆمارکراوە.