گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر لە ترسی کۆرۆنا چوونە ئیسپانیا

تیپی تۆپی پێی ووهان لە ترسی کۆرۆنا ئیسپانیایان جێهێشت و گەڕانەوە چین

2020.03.15 - 11:27
تیپی تۆپی پێی ووهان لە ترسی کۆرۆنا ئیسپانیایان جێهێشت و گەڕانەوە چین
ناس کورد- ڕەنگە بیستبێتت کە دەڵێن "دنیا دەوران دەورانە" یاخود "ئەمڕۆ لە منە و سبەینێ لە تۆ" ئەمە ڕێک بەسەر تیپی تۆپی پێی یانەی ووهاندا هاتووە، لات سەیر نەبێت کە تیمی یانەی ووهان لە ترسی کۆرۆنا وڵاتی ئیسپانیای جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆیان، چونکە ئێستا ووهان لە ئیسپانیا سەلامەتترە.   . بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، تیپی تۆپی پێی یانەی "ووهان ئێف سی" کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان چینیان جێهێشت و ڕوویانکردە ئیسپانیا، ئێستا بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی ئیسپانیا دەگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان. .  مارکا بە سەرسوڕمانەوە نوسیویەتی: "ئێستا بۆ ئەوان ووهان سەلامەتترە لە ئیسپانیا، بەوپێیەی ئێستا ئیسپانیا لەدوای ئیتاڵیا زۆرترین ژمارەی توشبووی بە کۆرۆنای لە ئەوروپا تێدایە و باری نائاسایی لە وڵاتەکە ڕاگەیەندراوە". . پاش مانەوەیان بۆ نزیکەی دوو مانگ لە ئیسپانیا، یاریزانانی یانەی ووهان خۆیان پێچاوەتەوە و بەرەو فڕۆکەخانەی پابلۆ بیکاسۆ لە شاری مەلەگە ڕۆشتوون تا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. .  تائێستا لە ئیسپانیا زیاتر لە شەش هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و 196 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 500 کەسیش چاکبوونەتەوە.