گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا دەکاتەوە و موچەی کارمەندەکانیشی دەدات

2020.03.15 - 10:40
ڕۆناڵدۆ چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا دەکاتەوە و موچەی کارمەندەکانیشی دەدات
ناس کورد- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بڕیاریداوە ژمارەیەک هۆتێلی خۆی لە وڵاتی پرتوگال بکاتە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و موچە و پێداویستی کارمەندەکانیشی بۆ دابین بکات. ، ئاژانسەکانی هەواڵ لە پرتوگال بڵاویانکردەوە، ڕۆناڵدۆ لە وڵاتەکەی زنجیرەیەک هۆتێلی بەناوی "CR7" هەیە و دەیەوێت بیانکات بە نەخۆشخانەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ، ئاماژە بەوەشکراوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیاریداوە، بەتەنها خۆی ئەو کارە بکات و خۆشی خەرجی نەخۆشخانەکە و موچەی ئەو پزیشك و پەرستارانە دەدات كە لەوێ كاردەكەن. ، هاوکات ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ڕۆناڵدۆ پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکردەوە و داوای کرد، هەمووان خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن. ، ئاماژەی بەوەشکرد: "جیهان بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت و بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە پێویستە هەموومان بە وریاییەوە مامەڵە بکەین". ، جێی ئاماژەیە لە وڵاتی پرتوگال تائێستا 169 کەس توشڤی ڤایرۆسەکە بوون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە و دوو کەسیش چاکبوونەتەوە.