گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی لیژنەی دارایی: دواخستنی موچە خاڵی لاوازی حکومەتە

ئەگەر کۆرۆنا بهێڵێت سبەینێ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر دواخستنی موچە کۆدەبێتەوە

2020.03.15 - 10:39
 ئەگەر کۆرۆنا بهێڵێت  سبەینێ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر دواخستنی موچە کۆدەبێتەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز دواخستنی دابەشکردنی موچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و شەڕێکی وتار و وەڵامدانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو بەشێک لە پەرلەمانتاراندا دروست کردووە، سەرۆکی لیژنەی داراییش دواخستنی موچەش بە کارێکی نامەنتقی و خاڵی لاوازی حکومەت ناودەبات و دەشڵێت، سبەینێ لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە.  . بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئازاری 2020، وەزارەتی دارایی موچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی دابەش بکات، بەڵام دوێنێ دابەشکردنی موچەی بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە دواخست و ئەوەش ڕەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. . لەوبارەیەوە زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دواخستنی موچە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو و ڕێکارەکانی حکومەت لەوبارەیەوە نامەنتقیە و خاڵی لاوازی حکومەتە، چونکە دەکرا ڕێکاری دیکە بگیرایەتەبەر بۆ دابەشکردنی موچە". . وتیشی، وەک سەرۆکی لیژنەی دارایی داوای لە ئەندامانی لیژنەکە کردووە و ئەگەر بارودۆخی هاتوچۆ گونجاوبێت بەنیازن لەسەر ئەو پرسە سبەینێ کۆببنەوە، بۆ ئەوەی فشار لە حکومەت بکەن ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتوچۆ قەدەغە بێت، ڕەنگە نەتوانن کۆببنەوە و بیر لە ڕێگەچارەی دیکە دەکەنەوە. . پرسی دواخستنی موچە، ڕەخنەی توندی لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتییەوە لێکەوتەوە و دواتریش وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا ئەو کەسانەی بە تێکدانی دەرونی خەڵک تۆمەتبار کرد و داوای لە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر. . لەوبارەیەوە زیاد جەبار کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییەوە ئاماژەی بەوەکرد، ڕەخنەکانی پەرلەمانتارانی یەکێتی لە جێی خۆیدا بووە، ئەوە دواخستنی موچەیە دەرونی خەڵک تێکدەدات و نائارامی دروست نەکات، نەوەک ڕەخنەکانی ئەوان کە بۆ بەرگرییە لە مافی هاووڵاتیان.