گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماوەیەکی کورتدا توانای بڵاوکردنەوەی 10 هەزار سەربازی هەیە

هێزی داڵی تۆڕە ی سوپای ئەمریکا بەڕێوەیە بەرەو عێراق

2020.03.15 - 10:22
هێزی  داڵی تۆڕە ی سوپای ئەمریکا بەڕێوەیە بەرەو عێراق
ناس كورد- سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی هێرشکردنە سەر سەربازگەی تاجی، ئەمریکا هێزێکی گەڕۆکی ئاسمانی کە تاکە هێزی لەو جۆرەیە لە جیهاندا ڕەوانەی عێراق دەکات. . سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسەکەى وتووە، ئەمریکا هێزەکە کە ناسراو بە تیمی 101 لە سەربازەگەی تاجی جێگیر دەکات. .  دەشڵێت، ئەو هێزەی کە بڕیارە بەم نزیکانە بگاتە شاری بەغدا دەچێتە پاڵ ئەو هێزە ئەمریکییەی کە ئێستا لەو سەربازگەیە هەیە. .  هێزی سەربازی 101 ئەمریکی ناسراوە بە" داڵی تۆڕە"  هێزێکی هێرشبەری گەڕۆکە تەنها لە ڕێگەی فڕۆکەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی جەنگ، لە ساڵی 1991 لە جەنگی ڕزگارکردنی کوەیتدا ئەمریکا بەکارهێناوە بۆ دەرکردنی سوپای عێراق لەو وڵاتە، هێزەکە دەتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا 10 هەزار سەرباز بە درێژایی ناوچەکانی شەڕ بڵاوبکاتەوە. .  ئەوە لە کاتێکدایە شەوی چوارشەممە، 11ی ئاداری 2020، چەند موشەکێک ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی تاجی لە بەغدا کران، بەو هۆیەشەوە دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران. . دوا بەدوای هێرشەکەش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنج پێگەی کەتایبی حزبوڵایان لە عێراق کردووەتە ئامانج لە تۆڵەی هێرشە موشەکییەکە، دواتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش جەختیکردەوە کە "ئەمریکا بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردوومان کردووە". . هاوکات دوێنێ و بۆ دووەمجار سەربازگەکە ڕوبەڕوی هێرشی موشەکیی بووەوە، بەهۆی سێ سەربازی هاوپەیمانی و دوو سەربازی عێراق بریندار بوون. . بنکەی سەربازیی تاجی دەکەوێتە باکوری شاری بەغدا و جگە لە هێزە عێراقییەکان، زیاتر لە 250 سەربازی هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراوە.