گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکەی چی بوون و چۆن زانیویەتی؟

یەکەم وەزیری عەرەب تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

2020.03.15 - 08:44
یەکەم وەزیری عەرەب تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
ناس کورد-  دوای نزیکەی چوار مانگ لە بڵاوبوونەوەی بۆ یەکەم جار وەزیرێکی عەرەب توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەویش وەزیری ئامادەکردن و گواستنەوە و لۆجستی و ئاوی وڵاتی مەغریبە.  . سەرچاوەکانی هەواڵ لە مەغریب بڵاویانکردەوە، عەبدولقادر ئیعمار، وەزیری ئامادەکردن و گواستنەوە و لۆجستی و ئاوی وڵاتی مەغریب دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەوروپا گەڕابووەوە نیشانەکانی تێدا دەرکەوتووە و زانرا کە توشی ڤایرۆسەکە بووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیرە مەغریبییەکە دوای ئەوەی هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە سەردانی پزیشکی کردووە بەمەبەستی چارەسەری ئازاری سەری، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. . هەرچەندە لە سەرانسەری جیهاندا، ژمارەیەکی زۆر بەرپرس و کەسایەتی سیاسیی تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام ئەمە یەکەمین وەزیری عەرەبە تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت.