گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو (بەڵگە)

2020.03.15 - 08:32
ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو (بەڵگە)
ناس کورد- پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وێنەى پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و پکشنینەکە نێگەتیڤ دەرچوو، واتە توشی کۆرۆنا نەبووە. . شۆن کونلی، پزیشکە تایبەتەکەى ترەمپ وتی، "ئێوارەى دوێنێ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ترەمپ دەرچووە، هەرچەندە هەفتەى ڕابردوو لە فلۆریدا نانی لەگەڵ شاندی بەرازیلیدا خواردووە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەى نییە." . دوێنێ ترەمپ بەهۆی کۆرۆناوە باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیاند و 50 ملیار دۆلاری تەرخان کرد بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى. . پێشتر ترەمپ وتی کە هەست بە هیچ نیشانەیەک ناکات هەرچەندە تەوقەى لەگەڵ کەسانێکی زۆر کرد و دژی ڕێکارەکانی خۆپاراستن جوڵایەوە. . تائێستا دوو هەزار و 951 کەس لە ئەمریکا توشی ڤایرۆسەکە بوون و 55 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە