گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

خولی نایابی ئینگلیزی هەڵدەوەشێتەوە .. شۆکێک بۆ کڵۆپ و لیڤەرپوڵ

2020.03.14 - 23:51
 خولی نایابی ئینگلیزی هەڵدەوەشێتەوە .. شۆکێک بۆ کڵۆپ و لیڤەرپوڵ
ناس کورد- بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو چارەنوسی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی یەکلایی بکرێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە بەهۆی کۆرۆناوە خولەکە هەڵدەوەشێتەوە. ، ئاژانسی هەواڵی سکاى سپۆرتى ئینگلیزى بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممەى داهاتوو یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرۆکی 20 یانەی خولەکەدا دەکات بۆ یەکلاکردنەوە چارەنوسی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی. ، ئەو ئاژانسە ئینگلیزییە لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، بەئەگەرێکی زۆرەوە نزیکترین بڕیار هەڵوەشاندنەوەی خولەکەیە و ڕۆژی پێنجشەممەش بڕیارەکە دەدرێت. ، هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت بەشێکی زۆر لە یانەکانیش لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی خولەکەدا بن، بۆ پاراستنی تەندروستیی یاریزانەکانیان، بەڵام تائێستا بڕیارە نەدراوە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی خولەکەدا نازناوەکە دەدرێت بە لیڤەرپوڵ کە ئێستا یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەیە یاخود نا. ، ئەمە لەکاتێکدایە، لەئێستادا سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا وەستاون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەئێستادا ئەوروپا بووەتە ناوەندی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بووەتە پەتایەکی جیهانیی.